لە کابینەی نۆیەمدا زیاتر لە چوار هەزار "دوو مووچەیی نایاسایی" بڕدراون

شەیری بکە لە:
لە کابینەی نۆیەمدا زیاتر لە چوار هەزار "دوو مووچەیی نایاسایی" بڕدراون

کابینەی نۆیەم دەناسرێتەوە بە حکومەتی بوژاندنەوەی ژێرخانی ئابووری هەرێمی کوردستان

ئاڤا میدیا

كابینەی نۆیەم لە پڕۆسەی بەبانكیكردنی مووچەی مووچەخۆران و چەند پرسێكی دیكە دەستی بە چاكسازیی كرد. بەگوێرەی ڕاپۆرتێكی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەم كابینەیەدا چوار هەزار و 189 كەس كە دوو مووچەیان بە نایاسایی وەردەگرت، یەكێك لە مووچەكانیان لێ بڕدراوە.

 

وێنە گەورەكە: كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتیی مەسرور بارزانی، چاكسازیی لە سەرجەم سێكتەرەكاندا ڕاگەیاند و دەرەنجامی ئەو چاكسازییانە كۆمەڵێك دەستكەوتی بۆ كابینەكە تۆماركرد، لەگەڵ ئەوەشدا سێكتەرەكانی بووژاندەوە. 

 

ژمارەكان وا دەڵێن: دەرەنجامی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازیی لە كابینەی نۆیەمدا بەگوێرەی ڕاپۆرتەكەی فەرمانگەی میدیا و زانیاری بەم شێوەیە بووە:

 

پڕۆسەی بەبانكیكردنی مووچەی مووچەخۆران:

250 ملیار دینار سەرمایەی دامەزراندنی بانكی نیشتمانیی لە هەرێمی كوردستان.
900 هەژماری بانكی بۆ مووچەخۆران كراوەتەوە لە پڕۆژەی "هەژماری من"..

 

چاكسازییە كارگێڕییەكان: 

هەزار و 478 دۆسیەی پلەباڵا و تایبەتەكان پێداچوونەوەیان بۆ كراوە.


88 هەزار و 900 ئەفسەر و پێشمەرگە لە چوارچێوەی 34 لیوای سەر بە حەوت فیرقە و دوو فەرماندەیی هێزەكانی پشتیوانی جێگیركراون و هاتوونەتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە.


357 هەزار و 815 دۆسیەی فەرمانبەرانی شارستانی پێداچوونەوەیان بۆ كراوە.
402 دۆسیە ڕێكخراونەتەوە.


چوار هەزار و 189 دوو مووچەیی نایاسایی بڕدراون. 


17 هەزار و 805 دۆسیەی خانشینی لە وەزارەتی پێشمەرگە بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری گواستراونەتەوە. 

 

گەڕانەوەی قەرزەكان:


1.9 تریلیۆن دینار گەڕێندراوەتەوە لە قەرزی بانكە پسپۆڕییەكاندا، ئەوەش لە كۆی گشتیی چوار تریلیۆن و 58 ملیار و 953 ملیۆن و 686 هەزار و 350 دینار.


138.6 ملیار دینار گەڕاوەتەوە (بە نەخت و بە موڵك) لە كۆی گشتیی قەرزە بازرگانییەكان كە بریتییە لە 408 ملیار و 470 ملیۆن و 119 هەزار و 927 دینار، جگە لە سوودی بانكی كە دەكاتە 662 ملیار و 881 ملیۆن و 414 هەزار و 490 دینار. 

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ