ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی ڕواندز داوای نەخۆشخانەیەکی نوێ دەکەن

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

بەهۆی بچووکی و کۆنی نەخۆشخانەکە، دانیشتووانی ڕواندز داوای دروستکردنی نەخۆشخانەیەکی نوێ دەکەن.

زانیاریی بەدەستهاتوو: دانیشتووانی ڕواندز بە ئاڤایان وت، بینای نەخۆشخانەکەی ئێستامان بچووک و کۆنە، نزیکەی 80 ساڵە دروستکراوە، هەموو خزمەتگوزارییەکی تێدانییە و ئەگەر حاڵەتێکی لەناکاو و فریاگوزاری هەبێت بەتایبەت ئەگەر نەشتەرگەری پێویست بێت، دەبێت نەخۆشەکە بگوازینەوە بۆ سۆران.

ساڵی 2014ـیش بەردی بناغەی نەخۆشخانەیەکی نوێی 50 قەرەوێڵەییمان بۆ دانرا، بەڵام بەهۆی قەیرانی دارایی تەواو نەکرا.

لێدوانی فەرمی: هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە ئاڤای ڕاگەیاند، "دروستکردنی نەخۆشخانەیەکی نوێ بۆ ڕواندز لە پێشینەی پڕۆژەکانمانە بۆ ساڵی نوێ، بەڵام هەنگاوی یەکەم دەبێت دەرخستەی نوێی بۆ بکەینەوە، ڕەزامەندی وەزارەتی تەندروستی وەردەگرین و ساڵی داهاتوو کار لەسەر جێبەجێکردنی دەکەین."

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ