خواردنی مۆز و کیوی ڕێژەی پۆتاسیۆمی لەش بەرز دەکەنەوە

شەیری بکە لە:
خواردنی مۆز و کیوی ڕێژەی پۆتاسیۆمی لەش بەرز دەکەنەوە

دیمەنی مۆز و کێوی

ئاڤا نیوز

توێژینەوە زانستییە پزیشکییەکان دەریانخستووە، میوە بە گشتی چەندین سوودی تەندروستیی هەیە، ئەویش بە هۆی بوونی بڕێکی زۆر لە ماددە کانزاییەکان، ڤیتامین و ماددە ڕیشاڵییەکان و تایبەتمەندیی دژە ئۆکسان.

چیرۆکی سەرەکی: بەپێی ماڵپەڕی " very well health"، هەریەک لە میوەکانی مۆز و کیوی بە سەرچاوەیەکی باشی پۆتاسیۆم دادەنرێن و سوودی زۆریان بۆ تەندروستیی مرۆڤ هەیە، بەڵام مۆز بەراورد بە کیوی ڕێژەیەکی زیاتر پۆتسایۆمی تێدایە بە جۆرێک مۆزێکی قەبارە مامناوەند نزیکەی 422 میلیگرام پۆتاسیۆمی تێدایە، لە کاتێکدا کیوییەکی قەبارە مامناوەند 315 میلیگرام پۆتاسیۆم لەخۆ دەگرێت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: پۆتاسیۆم ئەو کانزا سەرەکییەیە، کە لەش بۆ یارمەتیدانی چەند پڕۆسەیەکی گرنگ بەکاریدەهێنێت، وەک کارکردنی دەمارەکان، گرژبوونی ماسولکەکان، ڕێکخستنی لێدانی دڵ، گواستنەوەی ماددە خۆراکیەکان بۆ خانەکان، لابردنی پاشماوەکانی خانەکان و بەهێزکردن و گەشەکردنی ئێسکەکان.

زانیاریی زیاتر: بڕی ئەو پۆتاسیۆمەی لەشی مرۆڤ ڕۆژانە پێویستیەتی بەپێی تەمەن و ڕەگەز دەگۆڕێت و لەگەڵ هەڵکشانی تەمەن ڕێژەکەی زیاد دەکات:

٠ منداڵانی تەمەن یەک بۆ هەشت ساڵ، ڕۆژانە دوو هەزار بۆ دوو هەزار و 300 ملیگرام پۆتاسیۆمیان پێویستە.

٠ لە تەمەنی هەرزەکاریدا، ڕۆژانە بۆ ڕەگەزی مێ دوو هەزار و 300 ملیگرام و بۆ ڕەگەزی نێر سێ هەزار ملیگرام پۆتاسیۆم پێویستە.

٠ بۆ پێگەیشتووانی تەمەن 19 ساڵ و سەرووتر، ڕۆژانە دوو هەزار و 600 ملیگرام بۆ ڕەگەزی مێ، سێ هەزار و 400 ملیگرام بۆ ڕەگەزی نێر پۆتاسیۆم پێویستە.

٠ ئافرەتان لەکاتی دووگیانیدا پێویستە ڕۆژانە دوو هەزار و 900 میلیگرام پۆتاسیۆم وەربگرن.

٠ ئافرەتان لەکاتی شیرپێداندا پێویستە دوو هەزار و 800 میلیگرام پۆتاسیۆم وەربگرن.

خاڵە ئەرێنییەکان: بە گشتی مۆز چەندین سوودی بۆ تەندروستیی مرۆڤ هەیە لەوانە، دابەزاندنی پەستانی خوێن، بەهێزکردنی ئێسکەکان، باشکردنی تەندروستیی دڵ، یارمەتیدانی چارەسەریی شێرپەنجە و ئامادەکاری بۆ وەرزشکردن و چاکبوونەوەی پێکانی وەرزشی.

ئەمەش بزانە: کیوی دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ و ماددە خۆراکییەکان، جگە لە پۆتاسیۆم هەریەک لە ڤیتامین سی،  ڤیتامین ئی و ترشی فۆلیکی تێدایە، کە ئەم ڤیتامینانە یارمەتیدەرن بۆ بەرزکردنەوەی ڕێژەی ماددەی ئاسنی لەش، کەمکردنەوەی ماندوویەتی، ڕێکخستنی خەو و خێراکردنی چاکبوونەوەی پێکانی وەرزشی.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ