ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین

شەیری بکە لە:
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا

ئاڤا نیوز


دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئێران داوای کردووە سزا قورسەکانی ئەمریکا بۆ سەر تاران هەڵبگیرێن و ئەویش ئامادەیە بۆ ئەوەی گفتوگۆ لەو بارەیەوە بکات.

 

لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ لە میانەی ئێوارە خوانێکدا لەگەڵ سەرکردەکانی ئاسیای ناوەڕاست ڕایگەیاند: "ڕاشکاوانە بیڵێم ئێران پرسیاری ئەوەی کردووە کە ئایا دەکرێت سزاکان هەڵبگیرێن، ئێران سزای زۆر قورسی ئەمریکای لەسەرە، ئەمەش بەڕاستی سەختە. من کراوەم بۆ بیستنی ئەوە، دەبینین چی ڕوودەدات، بەڵام من کراوە دەبم بەرامبەر بەو بابەتە."

 

زانیاریی زیاتر: ترامپ ئاماژەی بەوەشکردووە  کە ئێران سەردەمانێک "کەڵەگای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست" بووە، بەڵام چیتر "توانای دروستکردنی چەکی ئەتۆمی" نەماوە.

 

ئەمەش بزانە: عوممان کە پێشتریش میوانداریی چەندین خولی دانوستانی ئەتۆمی ئەمریکا و ئێرانی کردووە، داوای لە هەردوولا کردووە بگەڕێنەوە بۆ دانوستانەکان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ