
چەکدارێکی حیزبوڵڵای عێراق ئاڵای حیزبەکەی بەرزکردووەتەوە؛ وێنەکە لە ئاژانسی ڕۆیتەرز وەرگیراوە
ئاڤا نیوز
هەرچەندە سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاندووە بە کشانەوەی تەواوی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان، هیچ پاساوێک بۆ چەکی دەستی گرووپەکان نامێنێت، بەڵام وتەبێژی کەتائیبی حیزبووڵڵای عێراقی دەڵێت، چەکی دەستیی ئەوان ڕێکخراوە و ڕادەستی ناکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: 3ى ئەم مانگە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، تا هێزەکانی ئەمریکا لە وڵاتەکەی نەکشێنەوە، ناتوانرێت چەک لە دەستی گرووپە چەکدارەکان دەربهێنرێت، بۆیەش ئێستا کە داعش بوونی نەماوە چیتر هیچ پاساوێک بۆ مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان نەماوە.
لێدوانی فەرمی؛ جەعفەر حوسێنی، وتەبێژی کەتائیبی حیزبووڵڵای عێراق ڕایگەیاند، ئەگەر نەیارەکانیان پێیان خۆش یان ناخۆشبێت، شیعە دەسەڵات و حکومڕانی تەواوی بەسەر عێراقدا هەیە، "چەکەکانیشمان لەژێر دەستماندا دەمێننەوە چونکە بەهۆی ئەو چەکانەوە بە مووشەک و درۆن هێرشمانکردووەتە سەر بنکەکانی ئەمریکا و لە خاکی داگیرکراوی فەڵەستینیش، ئیسرائیلمان بە ئامانج گرتووە، ئەوەش ڕۆڵی ئێمە بووە بۆ پاراستنی سەروەریمان".
زانیاریی زیاتر؛ وتەبێژەکەی کەتائیبی حیزبووڵڵای عێراق وتیشی، لە هێرشەکاندا بە دووری لانیکەم هەزار کیلۆمەتر لە ئامانجەکانیان داوە، ئەوەش توانای "مقاوەمەیە، توانای چەکی شیعەیە و ئێمە بە هێزەوە قسە دەکەین، کاتێک باس لە ڕێکخستنی چەکیش دەکەین، بەڵێ چەکی ئێمە شەرعی و ڕێکخراوە، خۆ ڕێکخستنی چەک بەپێوەری سیاسییەکان نییە، ئەم چەکە ڕێکخراوە و لە دەستی شیعەش دەمێنێتەوە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
گەنجێکی کورد بوو بە ئەندامی پەرلەمانی هۆڵەندا
- کوردستان
- 43 خولەک لەمەوپێش
دوو منداڵی خێزانێکی گەشتیار لە مەلەوانگەی باخێکی شەقڵاوە خنکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەڕوان محەممەد: هەر کەسێک پێشێلکاری بکات ڕێکاری بەرامبەر دەگیرێتەبەر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر
2 کاتژمێر لەمەوپێش

لە ئێران، نرخی کاغەز 60% بەرز بووەتەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

ئێران ئەگەری دزینی هەورەکانی بە دوور نازانێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە وڵاتانی جیهان چۆن بەڕێوەدەچێت؟
3 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ دەنگدانی ئاوارەکانی کەمپی دیبەگە لە ڕۆژهەڵاتی مەخموور
4 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
گەنجێکی کورد بوو بە ئەندامی پەرلەمانی هۆڵەندا
- کوردستان
- 43 خولەک لەمەوپێش
دوو منداڵی خێزانێکی گەشتیار لە مەلەوانگەی باخێکی شەقڵاوە خنکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەڕوان محەممەد: هەر کەسێک پێشێلکاری بکات ڕێکاری بەرامبەر دەگیرێتەبەر
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و باڵیۆزی نوێی فیلەندا لە عێراق کۆبوونەوە





