ڕێژەی بەشداری لە دەنگدانی تایبەت لە هەڵەبجە گەیشتە %96

شەیری بکە لە:
ڕێژەی بەشداری لە دەنگدانی تایبەت لە هەڵەبجە گەیشتە %96

پێشمەرگەیەک لەکاتی دەنگدان لە دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق

ئاڤا نیوز

 

بەگوێرەی زانیارییەکانی  ئاراس ڕەفیق، پەیامنێری ئاڤا ڕێژەی بەشداری لە دەنگدانی تایبەت لە پارێزگای هەڵەبجە تا کاتژمێر یەکی پاش نیوەڕۆ گەیشتووەتە %96.

 

چیرۆکەی سەرەکی: ئەمڕۆ یەکشەممە كاتژمێر 7ـی بەیانی پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەستیپێکرد؛ 276 هەزار و 613 دەنگدەر کە پێکهاتوون لە پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان لە چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان بەشداریی پرۆسەی دەنگدانی تایبەت دەکەن.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت؛ لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە لە کۆی 2037 دەنگدەر 1957 کەس دەنگیان داوە.

 

لەلایەکی دیکە؛ کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق ئاشکرایکرد، تا نیوەڕۆی ئەمڕۆ، ڕێژەی بەشداریی لە دەنگدانی تایبەت لە سەرانسەری عێراق و هەرێمی کوردستان 60% بووە، 78%ی دەنگدەرانی هێزە ئەمنییەکانیش لە پارێزگای سلێمانی تا نیوەڕۆ دەنگیان داوە، بەوەش لە ئاستی عێراق یەکەم بووە.

 

زانیاریی زیاتر؛ لەسەرانسەری عێراق  و هەرێمی کوردستان یەک ملیۆن و 313 هەزار و 859 کەس مافی دەنگدانیان لە دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق هەیە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ