کۆمیسیۆن: ژماردن و جیاکردنەوەی دەستی و ئەلیکترۆنیی دەنگدانی تایبەت هاوتای یەک بوون

شەیری بکە لە:
کۆمیسیۆن: ژماردن و جیاکردنەوەی دەستی و ئەلیکترۆنیی دەنگدانی تایبەت هاوتای یەک بوون

جیاکردنەوەی دەستی دەنگەکان لە یەکێک لە بنکەکانی دەنگدان. وێنە؛ AFP

ئاڤا نیوز

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایدەگەیێنێت، ژماردن و جیاکردنەوەی دەستی و ئەلیکترۆنیی دەنگدانی تایبەت هاوتای یەک بوون، ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات تا ئێستا چوار سکاڵا تۆمار کراون.

چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی یەکشەممە 9ـی 11، بنکەکانی دەنگدان لە سەرانسەری عێراقدا دەرگاکانیان بەڕووی دەنگدەرانی دەنگدانی تایبەتدا بۆ شەشەمین خولی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کردەوە و ڕێژەی دەنگدان 82.42% بوو.

لێدوانی فەرمی: جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆن لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "پرۆسەی ژماردن و جیاکردنەوەی دەستی و ئەلیکترۆنیی دەنگدانی تایبەت تەواو بووە و دەنگەکان هاوتای یەک بوون".

لەلایەکی دیکەوە: کۆمیسیۆن لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاماژەی بەوەدا کە چوار سکاڵایان لە ماوەی دەنگدانی تایبەتدا پێگەیشتووە، ئەوانیش لە هەندێک لە نووسینگەکانی هەڵبژاردنی پارێزگاکان وەرگیراون.

ژمارەکان وا دەڵێن: پێشتر کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن ڕایگەیاندبوو، ڕێژەی بەشداری لە دەنگدانی تایبەتدا بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق گەیشتووەتە 82.42%، ژمارەی دەنگدەرانی کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان یەک ملیۆن و 313 هەزار و 980 دەنگدەر بووە. لەگەڵ ئەو ژمارەیەش 26 هەزار و 986 ئاوارە دەنگیان داوە. کۆی ژمارەی دەنگدەران لە دەنگدانی تایبەتدا گەیشتووەتە یەک ملیۆن و 104 هەزار و 816 دەنگدەر بووە.

داواکاری فەرمی: کۆمیسیۆن داوا لە هاوبەشەکانی دەکات، لەوانە دەنگدەران، هاوپەیمانێتییەکان، کاندیدەکان، میدیاکاران، چاودێران و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، بەشداری لە سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردندا بکەن.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ