لە دەنگدانی تایبەتدا سلێمانی و هەولێر بەرزترین و نەجەف نزمترین ڕێژەی بەشداریان هەبووە

شەیری بکە لە:
لە دەنگدانی تایبەتدا سلێمانی و هەولێر بەرزترین و نەجەف نزمترین ڕێژەی بەشداریان هەبووە

دەنگدانی ئەندامێکی هێزە ئەمنییەکانی کوردستان. وێنە؛ محەممەد شوانی

ئاڤا نیوز

دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ خولی شەشەمی 2025 کۆتاییهات، تێیدا بەرزترین ڕێژەی بەشداری لە هەولێر و سلێمانی بوو و نزمترین ڕێژەش لە پارێزگای نەجەف بوو.

چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی یەکشەممە 9ـی 11، بنکەکانی دەنگدان لە سەرانسەری عێراقدا دەرگاکانیان بەڕووی دەنگدەرانی دەنگدانی تایبەتدا بۆ شەشەمین خولی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کردەوە.  ملیۆنێک و 131 هەزار و 980 دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەبوو، لەگەڵ 26 هەزار و 538 ئاوارە. پرۆسەکە لە 809 بنکەی دەنگدان و 4,501 وێستگەی تایبەت بە دەنگدانی تایبەت بەڕێوەچوو.

ژمارەکان وا دەڵێن: بەگوێرەی ڕاپۆرتی کۆتایی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان، ڕێژەی بەشداریی گشتی لە دەنگدانی تایبەتدا 82.42% بوو.

بەرزترین ڕێژەی بەشداری:

سلێمانی: 98.16%
هەولێر: 97.79%

کەمترین ڕێژەی بەشداری:

نەجەف72% 
بەغداد، ڕەسافە: 70.37%  

ئەوەی پێویستە بیزانیت: پارێزگاکانی دیکە و ڕێژەی بەشدارییان بەم شێوەیە بوون:

کەرکووک 84.15%
دیالە 87.21%
نەینەوا 87.20%
بابل 82.67%
زیقار 82.51%
دیوانییە 81.24%
بەغداد/کەرخ 78.23%
کەربەلا 78.4%
موسەننا 76.5%
سەڵاحەددین 75.64%
مەیسان 75.64%
بەسرە 75.22%
ئەنبار 75.29%
واست 75.42%
دهۆک 91.66%

لەلایەکی دیکەوە: جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆن لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "پرۆسەی ژماردن و جیاکردنەوەی دەستی و ئەلیکترۆنیی دەنگدانی تایبەت تەواو بووە و دەنگەکان هاوتای یەک بوون".

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ