بۆ بەشداری لە دەنگدان هەر کارمەند و کرێکارێکی کەرتی تایبەت دوو کاتژمێر مۆڵەتی پێدەدرێت

شەیری بکە لە:
بۆ بەشداری لە دەنگدان هەر کارمەند و کرێکارێکی کەرتی تایبەت دوو کاتژمێر مۆڵەتی پێدەدرێت

کارمەندانی کۆمیسیۆن لە ڕۆژی دەنگدانی تایبەت. وێنە؛ محەممەد شوانی

ئاڤا نیوز

سەرۆکی لیژنەی ئەمنی پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیێنێت، ڕۆژی سێشەممە لە دەنگدانی گشتی پێویستە هەموو کۆمپانیا و خاوەنکارێک ماوەی دوو کاتژمێر مۆڵەت بداتە کارمەند و کرێکارەکان بۆ بەشداری لە پرۆسەی هەڵبژاردن.

وێنە گەورەکە: بۆ پرۆسەی دەنگدان، فەرمانبەرانی حکومی، لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە مۆڵەتییان پێدراوە، بەڵام بۆ کۆمپانیا و ڕێستۆرانت و کافێ و هەر کارێکی دیکە، لەلایەن لیژنەی ئەمنییەوە مۆڵەتەکە دیاری دەکرێت.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئومێد خۆشناو، سەرۆکی لیژنەی ئەمنی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، خاوەنکار و کۆمپانیاکانی سنووری هەولێر ئاگادار دەکرێنەوە سبەی سێشەممە لە کاتی بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدان، پێویستە دوو کاتژمێر مۆڵەت بدەنە کرێکار و کارمەندانیان بۆ ئەوەی بەشداری لە دەنگدان بکەن.

لیژنەی ئەمنی پارێزگای هەولێر ئەوەشی ڕاگەیاندووە، داوا لە کارمەند و کرێکاران دەکات هەر خاوەنکار و کۆمپانیایەک مۆڵەتی پێ نەدان، دەتوانن لە ڕێگەی ژمارە تەلەفۆنی عەقید فەرهاد (07504469129) سکاڵا بکەن.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ