حکومەتی عێراق لەبارەی پچڕانی ئینتەرنێت لە ڕۆژی دەنگدانی گشتی ڕوونکردنەوە دەدات

شەیری بکە لە:
حکومەتی عێراق لەبارەی پچڕانی ئینتەرنێت لە ڕۆژی دەنگدانی گشتی ڕوونکردنەوە دەدات

پچڕانی پەیوەندی ئینەرنێت

ئاڤا نیوز

کۆمپانیای پەیوەندییەکان و زانیاریی سەر بە وەزارەتی پەیوەندیی عێراق ئامادەیی تەواوی خۆی بۆ دەستەبەرکردنی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت لە ڕۆژی دەنگدانی گشتی نیشانداوە، باسی لەوەشكردووە سەرجەم کۆمپانیا دابینکارەکان چوونەتە قۆناغی ئامادەباشییەوە بۆ دڵنیابوون لە بەردەوامیی خزمەتگوزارییەکان لە هەموو پارێزگاکان.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: کۆمپانیای پەیوەندییەکان و زانیاریی لە حکومەتی عێراق ڕایگەیاند: کۆمپانیاکانی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت بە هەماهەنگی ڕاستەوخۆ لەگەڵ وەزارەت کاردەکەن بۆ دەستەبەرکردنی تۆڕەکان و ژێرخانی تەکنیکی. ئاماژەی بەوەشکرد، "ڕۆژی هەڵبژاردن خزمەتگوزارییەکی سەقامگیر بەبێ وەستان و پچڕان دەستەبەر دەکرێت".

- کۆمپانیاکانی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت، چوونەتە دۆخی ئامادەباشییەوە و تیمێکی تەکنیکییان ئامادەکردووە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر حاڵەتێکی لەناکاو.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارە سبەی سێشەممە، دەنگدانی گشتیی بۆ پەرلەمانی عێراق لە سەرانسەری عێراق بەڕێوەبچێت و سەرجەم ئامێرەکانی دەنگدان بە تۆڕی ئینتەرنێتەوە بەستراونەتەوە بە بنکەی سەرەکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق. 

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ