کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن: ئەنجامەکانی دەنگدانی تایبەت لەگەڵ گشتی ڕادەگەیێنرێن

شەیری بکە لە:
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن: ئەنجامەکانی دەنگدانی تایبەت لەگەڵ گشتی ڕادەگەیێنرێن

جیاکردنەوەی دەستی دەنگەکانی دەنگدانی تایبەت. وێنە؛ AFP

ئاڤا نیوز

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایدەگەیێنێت، ئەنجامەکانی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، کە دوێنێ ئەنجامدرا، لەگەڵ ئەنجامەکانی دەنگدانی گشتی ڕادەگەیێنرێن.

چیرۆکی سەرەکی: پرۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، کە هێزە ئەمنییەکان و ئاوارەکانی گرتەوە، دوێنێ یەکشەممە 9ـی تشرینی دووەم، کاتژمێر 7:00ـی بەیانی دەستیپێکرد و تا کاتژمێر 6:00ـی ئێوارە بەردەوام بوو.

لێدوانی فەرمی: جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆن، ئەمڕۆ دووشەممە 10ـی تشرینی دووەمی 2025، دووپاتیکردەوە کە "ئەنجامەکانی دەنگدانی تایبەت لەگەڵ ئەنجامەکانی دەنگدانی گشتی ڕادەگەیێنرێن".

زانیاریی زیاتر: غەلای لە تۆمارێکی دەنگییدا کە دەستی ئاڤا کەوتووە، ڕەتیکردەوە کە ئەنجامەکان ئەمڕۆ ڕابگەیێنرێن و وتی: "ئەنجامەکانی دەنگدانی تایبەت لەگەڵ ئەنجامەکانی دەنگدانی گشتی، دوای کۆتاییهاتنی پرۆسەی دەنگدانی گشتی، دوای 24 کاتژمێر ڕادەگەیێنرێن."

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ