ڕاگەیێنراوێک لە وەزارەتی ناوخۆ لەبارەی هەڵبژاردن

شەیری بکە لە:
ڕاگەیێنراوێک لە وەزارەتی ناوخۆ لەبارەی هەڵبژاردن
ئاڤا نیوز
 
 
وەزارەتی ناوخۆی کوردستان لەبارەی پرۆسەی هەڵبژاردن ڕاگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە و تیایدا هاتووە، "بەبۆنەی تەواوبوونی پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پیرۆزبایی لە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان و عێراق دەکەین کە توانیان ئازادانە مومارەسەی مافی سیاسی خۆیان لە دەنگدان و هەڵبژاردنی نوێنەری خۆیان بکەن و ئەزموونێکی دیکەی هەڵبژاردن، وەکو یەکێک لە پایەکانی دیموکراسی، سەربخەن.
 
 
دەستخۆشی لە هێزەکانی پۆلیس، پۆلیسی هاتوچۆ، پۆلیسی بەرگری شارستانی، پێشمەرگە و ئاسایش دەکەین کە ماندوونەناسانە پارێزگاریان لە کەمپەینەکانی هەڵبژاردن و بنکەکانی دەنگدان، پرۆسەی هەڵبژاردن بە دەنگدەر و کارمەندانی کۆمیسیۆن و چاودێرەکان کرد و لە سایەی شەونخونی ئەوان و بەهێزی ئیرادەی خەڵک، توانرا ئەو ئەزموونەش بە سەرکەوتوویی تەواو بکرێت.
 
سوپاس بۆ کارمەندانی کۆمیسیۆن و چاودێرانی ناوخۆیی و دەرەکی و نوێنەرانی کیانە سیاسییەکان کە پێکەوە زەمینەی بە ئازادی بەڕێوەچوونی ئەو خولەی هەڵبژاردنیان ئامادەکرد و بەڕێوە برد.
 
داوا لە هاووڵاتیان دەکەین کە دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن لە لایەن کۆمیسیۆنی باڵاوە، ڕێگای مەدەنی بۆ دەربڕینی دڵخۆشیان بە سەرکەوتنی حزب و کاندیدەکانیان بگرنە بەر و دوور بکەونەوە لە هەر ڕێگایەکی مەترسیدار و ناشارستانی وەکو تەقەکردن و سەرکێشی هاتوچۆ کە زەمینەی زیانی گیانی و ماددی لێ دەکەوێتەوە و ئەنجامدەرانی رووبەرووی لێپرسینەوەی یاسایی دەبنەوە.
 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ