بەڕێوەبەری پۆلیسی ئەنبار بۆ ئاڤا باسی پێشێلکاریییەکان دەکات

شەیری بکە لە:
بەڕێوەبەری پۆلیسی ئەنبار بۆ ئاڤا باسی پێشێلکاریییەکان دەکات

لیوا عادل ڕەشید علوانی، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای ئەنبار

ئاڤا نیوز

 

 بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای ئەنبار لە ڕۆژئاوای عێراق ڕایگەیاند، لەم کاتەدا پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەشێوەیەکی باش بەڕێوەدەچێت و پێشێلکارییەکانیش کە باسی لێوەدەکرێت، حاڵەتی تاکە کەسیین و  بەخێرایی کۆنتڕۆڵکراون.

 

لێدوانی فەرمی: لیوا عادل ڕەشید علوانی، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای ئەنبار بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، دەزگا ئەمنییەکان لە پۆلیس  و سەرجەم هێزەکانی دیکە، ئەرکیان پاراستنی بنکەکانی دەنگدانە و ڕێگریش دەکەن لەوەی فشار بخرێتەسەر دەنگدەران، "هەر کەسێکیش پێشێلکاریی بکات ڕووبەڕووی دەستگیرکردن و لێپرسینەوە" دەکرێتەوە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوەی بڵاوکراوەتەوە و باس لە بوونی پێشێلکاریی دەنگدان لە ئەنبار دەکرێت، زیاتر حاڵەتی تاکە کەسییە و بەخێرایی کۆنتڕۆڵکراوە، ئێستاش دۆخەکە بەشێوەیەکی باش بەڕێوەدەچێت و هیچ ئاستەنگیی و پێشێلکارییەکی ئەمنیش بوونی نییە.

 

باکگراوند: لە بەیانی ئەمڕۆوە هاوشێوەی ناوچەکانی دیکەی عێراق، لە پارێزگای ئەنبار 387 بنکەی دەنگدان و 1,820 وێستگەی هەڵبژاردن بەڕووی دەنگدەران لە سەرجەم قەزا و ناحیەکانی پارێزگاکە کراونەتەوە، بۆ دەنگدانی گشتیش لە پارێزگای ئەنبار 933 هەزار و 911 کەس مافی دەنگدانیان هەیە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ