کۆمیسیۆن بۆ ئاڤا: لە هەفتەیەکدا ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن ڕادەگەیێنین
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، لەئێستادا سەرقاڵی یەکلاییکردنەوەی سکاڵاکانی ڕۆژی هەڵبژاردن و هەژمارکردنی دەنگە درەنگ گەیشتووەکانن، ئەم پرۆسەیەش هەفتەیەکی پێدەچێت و دواتریش ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن ڕادەگەیێنن.
وێنە گەورەکە: شەوی ڕابردوو کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەنگی لیست و کاندیدەکانی بەشدار لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی 11ی ئەم مانگەی بڵاوکردەوە، بەگوێرەی ئەنجامەکانیش هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان، پارتی دیموکراتی کوردستان و حیزبی تەقەدووم زۆرترین دەنگیان لەسەر ئاستی عێراق بەدەستهێناوە.
لێدوانی فەرمی: بیلال ئەکرەم عەباس، سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندن لە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، دوای ئەوەی دوێنێ ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکان بەڕێژەی 99.7%ـی دەنگە جیاکراوەکان بڵاوکرایەوە، لەئێستادا کۆمیسیۆن تاوتوێی ئەو سکاڵایانە دەکات کە ڕۆژی 11ی ئەم مانگە لەسەر پرۆسەی دەنگدان تۆمارکراون.
وتیشی، لەهەمان کاتیشدا ئێستا جیاکردنەوە و هەژمارکردنی دەنگی ئەو وێستگە و بنکانەی ماون دەستیپێکردووە، دوای کۆتاییهاتنی ئەم دوو پرۆسەیەش، لە ماوەی هەفتەیەکدا ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان ڕادەگەیێنن.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 5 خولەک لەمەوپێش
ژمارەیەک ئەمبوڵانس بۆ نەخۆشخانەکانی سۆران دابین دەکرێن
- ژینگە
- 25 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی بارانبارین لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەیە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ دووەمجار ئاهەنگی دەرچووانی زانکۆی سەڵاحەددین دواخرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ وشکەساڵییەکی سەخت ڕووبەڕووی ڕەزە ترێیەکانی فەرەنسا بووەتەوە
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەفسەرێکی ڕۆبۆت بەشداری لە پاراستنی ئاسایشی هەڵبژاردنی عێراق کرد
22 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە: بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدانی گشتی لە سەرانسەری عێراق
12 تشرینی دووەم

بە وێنە؛ ڕووماڵە تایبەتەکەی ئاڤا بۆ ئاشکراکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن
12 تشرینی دووەم

لیژنەی باڵای ئەمنی هەرێمی کوردستان: پرۆسەی هەڵبژاردن سەرکەوتووانە تێپەڕی
12 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 5 خولەک لەمەوپێش
ژمارەیەک ئەمبوڵانس بۆ نەخۆشخانەکانی سۆران دابین دەکرێن
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
پارتی و یەکێتی بەدەستهێنانی دوو کورسی دیکەیان لە بەغدا و دیالە ڕاگەیاند
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ دووەمجار ئاهەنگی دەرچووانی زانکۆی سەڵاحەددین دواخرا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا: ئەوروپا ئامادەکاریی شەڕ لە دژی ئێمە دەکات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
جیاوازیی ژمارەی کورسییەکانی کورد لە پەرلەمانی عیراق لەنێوان 20 ساڵدا






