ئەمریکا گەشبینی خۆی بە بڕیارنامەیەکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە غەززە دەربڕی

شەیری بکە لە:
ئەمریکا گەشبینی خۆی بە بڕیارنامەیەکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە غەززە دەربڕی

کۆبوونەوەی نەتەوەیەکگرتووەکان

ئاڤا نیوز

مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گەشبینی خۆی دەربڕی کە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان بڕیارنامەیەک سەبارەت بە غەززە دەربکات کە پشتیووانی لە جێگیرکردنی هێزێکی ئاسایشی نێودەوڵەتیی بکات.


وێنە گەورەکە: ئیدارەی ترەمپ پرۆژە بڕیارێکی پێشکەش بە وڵاتانی ئەندام لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان کردووە، تایبەت بە بەڕێوەبردنی کەرتی غەززە و دامەزراندنی هێزێکی نێودەوڵەتی بۆ ماوەی دوو  ساڵی داهاتوو تێدا دەسەڵات بە واشنتن و وڵاتانی دیکە داوە بۆ بەڕێوەبردنی غەززە لەو ماوەیەدا، کە ئەمەش یەکێکە لە بنەماکانی پلانی ئاشتی ترەمپ بۆغەززە.

لێدوانی فەرمی: مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئێمە گەشبینین و پێموایە پێشکەوتنی باش لە داڕشتنی بڕیارنامەکەدا بەدەستدەهێنین، هیوادارین بەمزووانە ڕێوشوێنی لەسەر بگرینەبەر.

ئەمەش بزانە: سەرچاوەکان دەڵێن، وڵاتانی وەک ئەندەنوسیا، ئازەربایجان، میسر و تورکیا ئامادەیی خۆیان دەربڕیووە بۆ بەشداریکردنی هێزەکانیان  لە ناوچەکە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ