
لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان
ئاڤا نیوز
یەکێتیی نیشتمانی کوردستان دوو کورسی لە بازنەی دیالە و بازنەی سەڵاحەددین لەدەستداوە، لە بەرامبەردا پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی دیالە کورسییەکی بەدەستهێناوە.
وێنە گەورەکە: ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە 12-11-2025، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ڕاگەیاند و دەنگی لایەنەکانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا خستەڕوو.
چیرۆکی سەرەکی: یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە ساڵی 2021، دوو کورسی لە بازنەی دیالە و بازنەی سەڵاحەددین بەدەستهێنابوو، بەڵام لە هەڵبژاردنی 2025 بەهۆی کەمکردنی دەنگەکانیەوە هەردوو کورسییەکەی لەدەست دا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بازنەی هەڵبژاردنی دیالە - خانەقین لەبارەی لەدەستدانی کورسییەکەیان لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند: ئەمە قۆناغی ڕاستکردنەوە و پێداچوونەوە و بەدواداچوون بۆ خاڵە لاوازەکانمان دەکەین، گۆڕانکاری ڕیشەیی لەسەر ئاستی سیاسی و بەرپرسیارێتییەکان لە دیالە و خانەقین دەکەین.
زانیاریی زیاتر: لە ڕوونکردنەوەکەی یەکێتیی نیشتمانیدا هاتووە، بەهۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی دەنگدان لە بازنەی دیالە بۆ زیاتر لە 55٪ کە دەکاتە زیاتر لە 600 هەزار دەنگ، یەکێتی 29 هەزار و 44 دەنگی بەدەستهێناوە، بۆیە نەمانتوانی کورسییەکە بەدەستبهێنین.
لەلایەکی دیکەوە: مەلا شوکر کەریم، کاندیدی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە بازنەی سەڵاحەددین، 14 هەزار و 843 دەنگی بەدەستهێناوە، بەڵام بەهۆی کورسی کۆتایی ئافرەت ناتوانێت بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سەربکەوێت، بۆیە یەکێتی ئەم کورسیەی لە بازنەی سەڵاحەددین لەدەست دا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەم هەڵبژاردنەدا پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی دیالە کورسییەکی بەدەستهێناوە، کاندیدێکی بە ناوی نازک ئەحمەد لەنێو هاوپەیمانیی عەزم بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق سەرکەوت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 16 خولەک لەمەوپێش
تەریقەی کەسنەزانی چوار کورسی لە پەرلەمانی عێراق بەدەستدەهێنێت
- عێراق
- 34 خولەک لەمەوپێش
سیستمی فرەبازنەیی و سانت لیگۆ ستەمی لە كورد كرد
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ کارکردن لە جووتسایدی هەولێر-کۆیە بەردەوامە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ کارکردن لە جووتسایدی هەولێر-کۆیە بەردەوامە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

شەپۆلێکی بارانبارین لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەیە
5 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ وشکەساڵییەکی سەخت ڕووبەڕووی ڕەزە ترێیەکانی فەرەنسا بووەتەوە
12 تشرینی دووەم

ئەفسەرێکی ڕۆبۆت بەشداری لە پاراستنی ئاسایشی هەڵبژاردنی عێراق کرد
12 تشرینی دووەم

بەوێنە: بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدانی گشتی لە سەرانسەری عێراق
12 تشرینی دووەم
- عێراق
- 16 خولەک لەمەوپێش
تەریقەی کەسنەزانی چوار کورسی لە پەرلەمانی عێراق بەدەستدەهێنێت
- عێراق
- 34 خولەک لەمەوپێش
سیستمی فرەبازنەیی و سانت لیگۆ ستەمی لە كورد كرد
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
قیرتاوكردنی شەقامی 100 مەتریی هەولێر دەستیپێكرد
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەرێمی کوردستان و ئوردن بەهێزکردنی پەیوەندییەکانیان دووپات دەکەنەوە






