خەسرۆ گۆران: لە كۆی نۆ كورسیی كۆتای پێكهاتەكان؛ پێنجیان بووە پشكی نزیكانی پارتی

شەیری بکە لە:
خەسرۆ گۆران: لە كۆی نۆ كورسیی كۆتای پێكهاتەكان؛ پێنجیان بووە پشكی نزیكانی پارتی

خەسرۆ گۆران، بەرپرسی لقی 14ـی پارتی لە مووسڵ

ئاڤا نیوز

"لە كۆی نۆ كورسییەكەی كۆتای پێكهاتەكان، پێنجیان بووە بەشی ئەو كاندیدانەی كە نزیكی پارتین".

چیرۆكی سەرەكی: ڕۆژی چوارشەممە 12ـی تشرینی دووەمی 2025، كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، ئەنجامە بەراییەكانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی ڕاگەیاند، بەگوێرەی ئەنجامەكان، سێ كورسیی پێكهاتەی مەسیحی و كورسییەكەی كوردانی فەیلی و كورسیی كوردی ئێزدی، بووە بەشی ئەو كاندیدانەی كە لە پارتییەوە نزیكن.

لێدوانی فەرمی: خەسرۆ گۆران، بەرپرسی لقی 14ـی پارتی لە مووسڵ، تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، لە نۆ کورسیی کۆتا لە عێراق، پێنجیان کە نزیک و دۆستی پارتین دەرچوون بۆ پەرلەمانی عێراق، چوارەكەی دیكەش لەلایەن حیزب و لایەنی دیكەوە پشتیوانی دەكرێن.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەریەك لە كلدۆ ڕەمزی، سامی ئوشانە و عیماد یوخەننا لە پێكهاتەی كریستیان، زۆرترین دەنگیان بەدەستهێناوە و كورسیی پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك و كەركووكیان بردووەتەوە، حەیدەر عەلی، كورسیی كوردانی فەیلی و خالید سیدۆ، كورسیی كوردانی ئێزدی بردەوە كە سەرجەمیان نزیكی پارتین.

ژمارەكان وا دەڵێن: كورسیی كریستیانەكان لە پارێزگای هەولێر، بووە بەشی  كلدۆ رەمزی، كە 18 هەزار و 474 دەنگی هێناوە.

كورسیی كریستیانەكان لە پارێزگای دهۆك: سامی ئوشانە بەدەستیهێنا كە 22 هەزار و 836 دەنگی هێناوە.

كورسیی كریستیانەكان لە پارێزگای كەركووك: عیماد یوخەننا لە پێكهاتەی مەسیحی 17 هەزار و 602 دەنگی هێناوە.

كورسیی كوردانی فەیلی لە پارێزگای واست؛ بووە بەشی حەیدر عەلی كە 17 هەزار و 174 دەنگی هێناوە.

كورسیی كوردانی ئێزدی لە پارێزگای نەینەوا؛ خالید سیدۆ بەدەستیهێنا كە نۆ هەزار و 686 دەنگی هێناوە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ