ئیسرائیل: ناڕەزایەتیمان نییە لە فرۆشتنی F-35 بە سعوودیە

شەیری بکە لە:
ئیسرائیل: ناڕەزایەتیمان نییە لە فرۆشتنی F-35 بە سعوودیە

فرۆکەیەکی جۆری F-35

ئاڤا نیوز


ئیسرائیل دژی فرۆشتنی فڕۆکەی جەنگیی F-35ـی ئەمریکی بە سعوودی نییە، بەڵام مەرجی ئەوەی هەیە، سعوودیە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بکاتەوە.

وێنە گەورەکە: بڕیارە ڕۆژی سێشەممە محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعوودیە سەردانی ئەمریکا بکات و لە کۆشکی سپی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کۆببێتەوە، بەگوێرەی ئەوەی باس دەکرێت تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکەشیان پرسی فرۆشتنی فڕۆکەی جەنگی F-35 بە سعوودیە.

زانیاریی زیاتر:
بە گوێرەی ئەو زانیارییە نافەرمییانەی بڵاوکراونەتەوە، بەشێکی کۆبوونەوەکەیان تایبەت دەبێت بە ڕێککەوتنی ئەمنی نێوان ئەمریکا و سعوودیە و ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی ئەو وڵاتە لەگەڵ ئیسرائیل.

 ئەوەش بزانە: مانگی ڕابردوو لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە محەممەد بن سەلمانی وتبوو، بە کۆتاییهاتنی جەنگی غەززە چاوەڕێ دەکات سعوودیە هەنگاوبنێت بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل.

 لێدوانی فەرمی: بەرپرسێکی ئیسرائیلی بە پێگەی ئەکسیۆسی ئەمریکی ڕاگەیاندووە، بە ئیدارەی ترەمپمان وتووە، لە بەرامبەر پێدانی فڕۆکەی جەنگیی F-35  بە سعوودیە، پێویستە ئەو وڵاتە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بکاتەوە، ئەگەر ئەمریکا بەبێ مەرجی دیپلۆماسی فڕۆکەی F-35 بداتە بەو وڵاتە هەڵەیەکی گەورە دەکات. 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئیسرائیل تاکە وڵاتە لە ناوچەکەدا کە ئێستا فڕۆکەی جەنگیی  F-35ـی هەیە و ڕادەستی کردنی فڕۆکەکە بە سعوودیە هاوسەنگیی سەربازی لە ناوچەکەدا دەگۆڕێت.



زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ