ئەندامێکی لیژنەی نەوت و گاز خاڵە لاوازەکانی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق ئاشکرا دەکات

شەیری بکە لە:
ئەندامێکی لیژنەی نەوت و گاز خاڵە لاوازەکانی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق ئاشکرا دەکات

دانیشتنێکی پەرلەمانی عێراق

ئاڤا نیوز

 

ئەندامێکی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق خاڵە لاوازەکانی خولی ڕابردووی پەرلەمانی عێراق دەستنیشان دەکات و دەڵێت، یەکنەبوونی ناو ماڵی کورد یەکێک بوو لە خاڵە لاوازەکان.

 

لێدوانی فەرمی: د. سەباح سوبحی، ئەندامی لیژنەی نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤای ڕاگەیاند: خولی پێنجەمی پەرلەمان کێشە و گرفتی زۆری تێدا بوو، کێشەکان وایان کرد خولەکە بە کەموکورییەوە دەست پێ بکات، تەنانەت گەیشتە ئەوەی سەدرییەکان کشانەوە و هاوپەیمانییەکەی ئێمەش هەڵوەشایەوە، ئەمە کاریگەریی لەسەر کەشی نێو پەرلەمان و کارەکان دروست کرد.

 

د.سەباح سوبحی دەشڵێت: یەکنەبوونی ناو ماڵی کورد یەکێکی دیکە بوو لە خاڵە لاوازەکان، بە تایبەت لە تێپەڕاندنی یاساکان، لەوانە یاسای بودجە. بەشێکی لایەنە کوردییە لە بەغدا دژی بەرژەوەندییەکانی کورد بوون، هانی لایەنەکانی دیکەشیان دەدا دژی کورد قسە بکەن، حەزیان بە پەرتەوازەیی کورد هەبوو لە بەغدا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ