شارەزاییەکی بواری هەڵبژاردن: ڕێژەی بەشداری لە هەڵبژاردن کەمتر بووە لەو ڕێژەیەی کۆمیسیۆن ڕایگەیاندووە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش

بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
وتەبێژی پێشووی مەکتەبی هەڵبژاردنی پارتی ئاماژە بەوەدەدات، داتاکانی کۆمیسیۆن لەبارەی ڕێژەی بەشداریکردنی دەنگدەران ناڕوونن و لەسەر بنەمای بوونی کارتی بایۆمەتری دانراوە نەک ئەوانەی کە دەنگیان داوە.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی سێشەممە 11-11-2025 پرۆسەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە 12-11-2025 کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکەی ڕاگەیاند، بەگوێرەی داتاکانی کۆمیسیۆن ڕێژەیی بەشداریکردنی هاووڵاتییان لە پرۆسەکە 55٪ بووە.
لێدوانی فەرمی: هاوار محەممەد، وتەبێژی پێشووی مەکتەبی هەڵبژاردنی پارتی و شارەزای بواری هەڵبژاردن؛ بە ئاڤای گوت، "کۆمیسیۆن پشتی بە داتای ڕاستەقینەی بەشداریکردن نەبەستووە، بەڵکو لەسەر بنەمای ئەو کەسانەی کارتی بایۆمتریان هەیە ڕێژەی بەشداریکردنی دیاریکردووە، ئەمەش بۆ شەرعیەتدانی زیاترە بە پرۆسەکە."
ژمارەکان وادەڵێن: بەگوتەی هاوار محەممەد، کە پشتی بە داتاکانی کۆمیسیۆن بەستووە، 12 ملیۆن و 31 هەزار و 43 دەنگدەر لەکۆی 21 ملیۆن و 404 هەزار و 291، بەشداری پرۆسەی هەڵبژاردنیان کردووە، ئەوانەشی کە کارتی بایۆمتری دەنگدانیان نییە حەوت ملیۆن و 848 هەزار و 969 کەسن.
کۆی دەنگدەرانی عێراق بریتین لە 29 ملیۆن و 253 هەزار و 260 دەنگدەر، واتا ڕێژەی بەشداریکردن لەوانە وەرگیراوە کە کارتی بایۆمتری دەنگدانیان هەیە، ئەگەر ڕێژەی بەشداریکردن لە کۆی دەنگدەران وەرگیرێت دەبێتە 41.03٪.
زانیاریی زیاتر: ئەو شارەزایەی بواری هەڵبژاردن دەڵێت، بەگوێرەی ئەو داتایە بێت نرخی کورسی دادەبەزێت، ئەمەش بەپێداچوونەوە بە ڕێژەی بەشداریکردنی پارێزگاکان دەبێت، چونکە لەسەر ئاستی پارێزگاکانیش پشت بەوانە بەستراوە کە کارتی بایۆمتریان هەیە نەک ئەوانەی بەشدارییانکردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 خولەک لەمەوپێش
ناوی سەرووی چوار هەزار کەس بۆ حەجی ساڵی داهاتوو دەرچوو
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 20 خولەک لەمەوپێش
ئێران وەڵامی ئاژانسی وزەی ئەتۆم دەداتەوە
- عێراق
- 33 خولەک لەمەوپێش
کۆمیسیۆن ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن ڕادەگەیێنێت
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل بە سەرخۆشی 29 شۆفێر ڕەوانەی دادگا کران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرتاشێکی مەریوان بە گەڵای درەخت وێنەی کەسایەتییەکان دەنەخشێنێت
55 خولەک لەمەوپێش

سەقز وەک شارێکی مێژوویی تۆمار کرا
1 کاتژمێر لەمەوپێش

بەردی بناغەی بەشی دووەمی وێستگەی پاککردنەوەی ئاوی ئاوەڕۆی هەولێر دادەنرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە: باران و وەرینی گەڵاکان پاییزی پێنجوێنیان جوانتر کردووە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

تاقیکردنەوەکانی نیوەی وەرزی یەکەم دەستپێدەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 4 خولەک لەمەوپێش
ناوی سەرووی چوار هەزار کەس بۆ حەجی ساڵی داهاتوو دەرچوو
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 20 خولەک لەمەوپێش
ئێران وەڵامی ئاژانسی وزەی ئەتۆم دەداتەوە
- عێراق
- 26 خولەک لەمەوپێش
لە ئەنبار هەوڵێکی هێنانی ماددەی هۆشبەر لەڕێگەی باڵۆنەوە پوچەڵ دەکرێتەوە
- عێراق
- 33 خولەک لەمەوپێش
کۆمیسیۆن ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن ڕادەگەیێنێت
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل بە سەرخۆشی 29 شۆفێر ڕەوانەی دادگا کران






