ترەمپ: ڕەنگە لەگەڵ سەرۆکی ڤەنزوێلا گفتوگۆ بکەم

شەیری بکە لە:
ترەمپ: ڕەنگە لەگەڵ سەرۆکی ڤەنزوێلا گفتوگۆ بکەم

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە؛ AFP

ئاڤا نیوز

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بیر لە دانوستان لەگەڵ نیکۆلاس مادۆرۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلا دەکاتەوە، ئەمەش لە کاتێکدایە، هێزەکانی ئەمریکا لە دەریای کاریبی نزیک ئەو وڵاتە جێگیر کراون کە ئامانج لێی بەرەنگاربوونەوەی بازرگانی ماددە هۆشبەرەکانە لە ناوچەکەدا.

ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: بەپێی بڕیاری ترەمپ، هەر بەلەمێک ماددە هۆشبەرەکان بۆ ئەمریکا بگوازێتەوە لە دەریای کاریبی دەکرێتە ئامانج، لە ژێر ڕۆشنایی ئەمەشدا ترەمپ گوشارەکانی بۆ سەر سەرۆکی ڤەنزوێلا، زیاد کردووە و تۆمەتباری دەکات بە هاوکاری کردنی ئاشکرای بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان، لە چوارچێوەی ئەمەدا ئەمریکا پێشکەوتووترین کەشتی فڕۆکە هەڵگری وڵاتەکەی گەیاندە دەریای کاریبی.

لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ فۆکس نیوز پرسیاری ئەوەی لێکرا کە ئایا ئیدارەی ئەمریکا لەگەڵ کۆنگرێس گفتوگۆ دەکات لەسەر ئەگەری بەئامانجگرتنی سەروەت و سامان یان ژێرخانی مادۆرۆ، لە وەڵامدا ترەمپ وتی، ئێمە ڕێگەمان پێدراوە ئەوە بکەین، بەڵام نامانەوێت ئەوە بکەین، چونکە ڕەنگە لەگەڵ مادۆرۆ قسە بکەین.

زانیاریی زیاتر: ترەمپ پێشتر ڕایگەیاندبوو، جۆرێک لە بڕیاری داوە سەبارەت بە هەنگاوەکانی داهاتووی لە ڤەنزوێلا، بەرپرسانی باڵای ئیدارەی ترەمپ لە هەفتەی ڕابردووەوە سێ کۆبوونەوەیان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بژاردەی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی دژ بە ڤەنزوێلا ئەنجامداوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ