کشانەوەی گەریلاکانی پەکەکە لە زاپ، دەرگا بە ڕووی چوونی شاندی کۆمیسیۆنی ئاشتی بۆ لای ئۆجەلان دەکاتەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی گەریلاکانی پەکەکە
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ پەکەکە ڕایگەیاند بۆ نەهێشتنی ئەگەری پێکدانان لەگەڵ سوپای تورکیا لە ئێوارەی دوێنێوە گەریلاکانیان لە ناوچەی زاپ کشاندوونەتەوە؛ ئەمەش لە کاتێکدایە دوای دووجار لە دواخستنی، سبەی 17ـەمین کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی ئاشتی دەکرێت و بە ئەگەری زۆرەوە لە کۆبوونەوەکەدا ناردن یان نەناردنی شاندێک بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان یەکلایی دەکرێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: دوای ئەوەی پەکەکە بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی لە تورکیا و باکووری کوردستان دا. گەڕێکی دیکەی دانوستانەکانی پەیوەندیدار بە پرۆسەی ئاشتی دەستی پێ کردووە و دوای چەند ڕۆژێک دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی گشتیی مەهەپە گڵۆپی سەوزی بۆ کۆبوونەوەی شاندێکی کۆمیسیۆنەکە لەگەڵ ئۆجەلان هەڵکرد.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ژمارەیەک لە شرۆڤەکارانی سیاسی لە تورکیا ئاماژە بەوە دەدەن بڕیارەکەی ئەمڕۆی پەکەکە بۆ کشاندنەوەی گەریلاکانیان لە زاپ، پەیوەندیدارە بە 17ـمین کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی یەکڕیزیی نیشتمانی، برایەتی و دیموکراسی کە دوای دووجار لە دواخستن بڕیارە سبەی بکرێت و بە ئەگەری زۆرەوە بڕیاری یەکلاییکەرەوە دەدات لەبارەی کۆبوونەوەی شاندێکی کۆمیسیۆنەکە لەگەڵ ئۆجەلان و کۆتایی بە مشتومڕەکان دێت.
بەتەنیشت ئەم بابەتەوە: ئەم شرۆڤەکارانە سەرنج دەخەنە سەر ئەوەی دووجار دواخستنی ئەم کۆبوونەوەیە (جاری یەکەم لە 6-11-2025 و جاری دووەم لە 13-11-2025) لەخۆوە نییە و هۆکارەکەی بۆ ترسی دابەشبوونی ئەندامانی کۆمیسیۆنەکە بۆسەر دوو بەرەی دژ یەک دەگێڕێنەوە و دەڵێن: ئەم بڕیارەی پەکەکە دەبێتە هۆی ئەوەی ئەو پارتانەی ئەندامیان لە کۆمیسیۆنەکەدا هەیە نەرمی بنوێنن بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ ئۆجەلان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: 04-11-2025 باخچەلی بە پێویستی زانی شاندێکی کۆمیسیۆنەکە لەگەڵ ئۆجەلان کۆببێتەوە وتی: با لە زاری یەکەمەوە گوێ لە سەرنج و پێشنیازەکان بگیرێت. ئێمە وەک مەهەپە ئامادەین بۆ ئەمە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 35 خولەک لەمەوپێش
دادگەی فیدراڵی بڕیاری دا؛ لەمەودوا حکومەتی عێراق کاربەڕێکەرە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تێچووی فەریزەی حهج دیاریكرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

پاشماوەی خۆراک دەکرێت بە سووتەمەنیی فڕۆکە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

ماڵپەڕێکی گەشتیاری ئەمریکی هەولێر بە یەکێک لە شارە گەشتیارییە سەرنجڕاکێشەکان دادەنێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

لەگەڵ یەكەم بارانبارین و هاتنی سەرما نرخی قەل و قاز بەرز بوونەوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی كوردستان هەوڵی بەدەستهێنانی پشتیوانیی دارایی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی كەشوهەوا دەدات
17 کاتژمێر لەمەوپێش

چین لە ئاسمان وزەی با دەگۆڕێت بۆ کارەبا
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 35 خولەک لەمەوپێش
دادگەی فیدراڵی بڕیاری دا؛ لەمەودوا حکومەتی عێراق کاربەڕێکەرە
- کوردستان
- 36 خولەک لەمەوپێش
هێمن میرانی: لە هەرێمی کوردستان ڕووداوەکانی هاتووچۆ 50% کەمبوونەتەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆتاییهات؛ بڕیار لە ناردنی مووچە نەدرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تێچووی فەریزەی حهج دیاریكرا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
محەممەد حاجی مەحموود: ئەنجامی هەڵبژاردن شکست بوو بۆ ئێمە





