دوای چەند کاتژمێرێک لە داخستنی دەروازەی نێودەوڵەتیی زێت کرایەوە

شەیری بکە لە:
دوای چەند کاتژمێرێک لە داخستنی دەروازەی نێودەوڵەتیی زێت کرایەوە

دیمەنی دەروازەی نێودەوڵەتی زێت

ئاڤا نیوز

دەروازەی نێودەوڵەتی زێت لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بۆ چەند کاتژمێرێک کارەکانی ڕاگرت، بەرپرسی ڕاگەیاندنی ئیدارەكەش دەڵێت، ئێستا کراوەیە و هیچ گرفتێکی نەماوە.

چیرۆكی سەرەكی: بەهۆی دروستبوونی كێشەیەكی تەكنیكی لە دەروازەی سنووریی نێودەوڵەتی زێت - دەرەجیک لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، ئەمڕۆ دووشەممە، دەروازەكە بەڕووی هاتووچۆی هاووڵاتیان و گەشتیاران داخرا.

لێدوانی فەرمی: هەژار حەكیم، بەرپرسی ڕاگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە ئاڤای ڕاگەیاند، داخستنی دەروازەكە بۆ ماوەیەكی كورت بوو و بەهۆی گرفتێكی تەكنیكیەوە بوو، ئێستا کراوەتەوە و هیچ گرفتی نەماوە.

هۆكارە زانراوەكان: هۆکاری داخرانی دەروازەی زێت، دروستبوونی کێشەیەکی تەکنیکی بوو لە سیستەمی دەروازەی دەرەجیک لە دیوی تورکیا،  لە دیوی سنووری هەرێمی کوردستان (زێت) هیچ کێشەی نەبوو.

باكگراوند: دەروازەی نێودەوڵەتیی زێت، لە 10ـی ئایاری 2023، بەشێوەیەكی فەرمی كرایەوە، ناحیەی شێروان مەزن لە قەزای مێرگەسۆر. سێیەم دەروازەی نێودەوڵەتیی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیایە، لەدوای دەروازەی ئیبراهیم خەلیل و سەرزێڕێ لە ئامێدی. یەكەم دەروازەشە بۆ بەیەكبەستنەوەی ئیدارەی سۆران و پارێزگای جۆلەمێرگ لە باكووری كوردستان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ