به بهشداریی سەرۆک بارزانی كۆڕبهندی مێپس له دهۆک دهستپێدهكات
- کوردستان
- 56 خولەک لەمەوپێش

وێنەی سەرۆک بارزانی و کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایش
ئاڤا نیوز
سبەی بڕیاربەدەستانی هەرێمی کوردستان و عێراق ڕوو لە دهۆک دەکەن و شەشەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی لە یەکێک لە ئارامترین شارەکانی کوردستان دەستپێدەکات.
چیرۆکی سەرەکی: بڕیارە سبەی سێشەممە بە ئامادەبوونی 150 سەرکردەی ناوخۆیی و هەرێمی و نێودەوڵەتیی لە 25 وڵاتی جیهانەوە، کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 'مێپس' لە دهۆک بەڕێوەبچێت.
زانیاریی زیاتر: لە کۆڕبەندەکەی سبەی هەرسێ دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردن و دادوەری بەشدارن، دیدارەکەش لەبارەی ئاڵنگاری و گۆڕانکاری ناوچەکە دەبێت، هەروەها پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق تەوەرێکی دیکەی نێو گفتوگۆکان دەبێت، کە گرنگترین تەوەرەکان ئەمانەن؛-
٠ سەقامگیری ناوچەکە
٠ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر
٠ هەمەچەشنکردنی ئابووری
٠ ئاڵنگارییەکانی کەشوهەوا
٠ گواستنەوەی وزە
ئەمەش بزانە: سبەی بەیانی تاوەکو ئێوارە، سەرۆک مەسعود بارزانی، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان، محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەری عێراق، موحسین مەندەلاو، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، محەممەد حەسان، نوێنەرینەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق، عەمار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی، موسەنا سەماری، سەرۆکی هاوپەیمانی عەزمی سوننەکان، خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانی سییادە وتاریان دەبێ.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: گرنگی کۆڕبەندی ئەمساڵ ئەوەیە، تازە هەڵبژاردنی عێراق کراوە، هەمووان چاویان لە قسەی سەرکردەکانە بزانن پەیامی تازەیان چی دەبێت لەسەر ئەو قۆناغە تازەی لە عێراق دێتە ئاراوە دوای هەڵبژاردن.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی پێکهێنانی گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانی ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی پێنج كاندیدی ئافرەت بەبێ دەنگی كۆتا دەرچوون
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
شیعە لیژنەیەک بۆ دیاریکردنی کاندیدی سەرۆکوەزیرانی نوێ پێکدەهێنن
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
فوئاد حوسێن: مانەوەی پەکەکە لە خاکی عێراق ڕەت دەکەینەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ یەکەم بارانی پاییز سرووشتی بیارەی جوانتر کردووە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پاڵپشتی بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ ڕادەگەیێنێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش

پاشماوەی خۆراک دەکرێت بە سووتەمەنیی فڕۆکە
15 کاتژمێر لەمەوپێش

ماڵپەڕێکی گەشتیاری ئەمریکی هەولێر بە یەکێک لە شارە گەشتیارییە سەرنجڕاکێشەکان دادەنێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

لەگەڵ یەكەم بارانبارین و هاتنی سەرما نرخی قەل و قاز بەرز بوونەوە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی پێکهێنانی گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانی ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی پێنج كاندیدی ئافرەت بەبێ دەنگی كۆتا دەرچوون
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
شیعە لیژنەیەک بۆ دیاریکردنی کاندیدی سەرۆکوەزیرانی نوێ پێکدەهێنن
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
فوئاد حوسێن: مانەوەی پەکەکە لە خاکی عێراق ڕەت دەکەینەوە
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی بە ئامادەبوونی سوودانی لە کۆبوونەوەدایە






