ئاڤای خەڵک؛ ئاڤا گرفتی ئاو و كاره‌بای 13 گوندی شەمامک ده‌گه‌یێنێت به‌ چاره‌سه‌ر

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

ماوەی 25 ڕۆژە دانیشتووانی گوندی ماستاو و 13 گوندی دیکەی سنووری ناحیەی شەمامک لە هەولێر، بە هۆی سوتانی وێستگەی کارەباکەیان، کارەبایان نییە. 

چیرۆکی سەرەکی: دوای ئەوەی دانیشتووانی ئەو ژمارە گوندەی سنووری هەولێر، پەیوەندی بە ڕزگار کۆچەرەوە دەکەن بۆ ئەوەی بەدواداچوونیان بۆ بکات و کێشەکەیان بۆ چارەسەر بکرێت، وەڵامێکی ئەرێنییان دەدرێتەوە. 

زانیاریی زیاتر: بەهۆی نەبوونی کارەبای نیشتمانییەوە تەنانەت بیرەکانیش ئیشیان نە دەکرد و دانیشتووانی ئەو ناوچەیە بێ ئاوبوون. 

لێدوانی فەرمی: لەوبارەیەوە بەڕێوەبەری ناحیەی شەمامک ڕایگەیاند: بەزووترین کات کێشەکەیان بۆ چارەسەر دەکرێت. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ