
دۆناڵد ترەمپ وتەیەکی کورت پێشکەش دەکات بۆئەوەی ڕێز لە هاتنی میوانەکەی بگرێت کە شازادە محەممە بن سەلمان بوو لە سعوودیەوە.
ئاڤا نیوز
میدیاکانی جیهان باسی ئەو خوانە دەکەن کە ترەمپ بۆ شازادەی جێنشینی سعوودیەی ڕێکخست و بەهاکەی زیاتربوو لە تریلیۆنێک دۆلار.
چیرۆکی سەرەکی: شاندێکی سعوودیە بە سەرکردایەتی محەممەد بن سەلمان، شازادەی سعوودیە، لەسەر بانگێستی فەرمی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، گەیشتنە ئۆڤاڵ ئۆفیس، لەوێ دەستیان بە گفتوگۆ کرد و باسی وەبەرهێنان دەکرا.
لێدوانی فەرمی: محەممەد بن سەلمان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەش لەگەڵ ترەمپ گوتی: "ئێمە ئامادەین بەبڕی یەک تریلیۆن دۆلار بە هاوبەشی لەگەڵ ئەمریکا وەبەرهێنان بکەین، بەڵام وەبەرهێنانی واقیعی نەک ڕازیکردنی دڵی ئەمریکا!".
هەروەها وتی: ئێمە دەمانەوێت ئەو پارەیە لە سێکتەری سەربازیی بەتایبەت کڕینی فڕۆکەی شەڕکەری ئێف-35 لەگەڵ دروستکردنی وێستگەی ئەتۆمی و کڕینی دەیان هەزار چیپی زیرەک، جگە لە تەکنەلۆژیای ئەی ئای و پێشکەوتنەکانی دیکەی پیشەسازی و پزیشکی و وەبەرهێنان، هەروەها واژۆکردنی ڕێککەوتنێک بۆ بەرگریی هاوبەشی هەردوو وڵات و دەبێت هێزێکی بەرپەرچدانەوەی خێرا هەبێت، ئەمە نابێت ماوەکەی لە 80 ساڵ کەمتر بێت.
زانیاری زیاتر: ترەمپ ڕەزامەندی نیشانداوە ئێف-35 بداتە سعوودیە و هەروەها 300 تانک و زرێپۆش لە ئەمریکا بکڕدرێت. لە بەرامبەردا سعوودیە وتوویەتی پارە تەنیا بەکاش ناداتە ئەمریکا، بەڵکو وەرن وەبەرهێنان لە یۆرانیوم، کانزا دەگمەنەکان، موگناتیز و بوارە جیاجیاکان بکەن کە لەسەر خاکی سعوودیە هەیە.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: ترەمپ دڵی خۆش بووە بە ڕێککەوتنەکان و وتوویەتی لەسەر شەرەفی جەنابی شازادەی جێنشین، ئێوارە هەمووتان دەعوەتی منن، جگە لەمانە تەلەفۆنی کردووە بۆ زۆرینەی وەبەرهێنەرە ئەمریکییەکانی وەکو ئیلۆن مەسک، تیم کوک و نوێنەری کۆمپانیا زەبەلاحەکان، بەڵام شازادە محەممەد نەیزانیوە کریستانۆ رۆناڵدۆ، جیرۆجینای خێزانی، کۆمپانیای ئارامکۆ و تەنانەت سەرۆکی فیفاش لەوێ بوون.
مێزەکەی ترەمپ بۆ خوانی ئێوارە تریلیۆنیی بووە و ئەوەندەی باسی پارە و مامەڵە کراوە، ئەوەندە تیشک نەخراوەتە سەر نان خواردن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بیروڕا
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بازەکە لەسەر شانی کێ دەنیشێتەوە و کێ دەبێتە سەرۆکوەزیران؟
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دەرهێنانی پەراسوو بۆ جوانکاری کاریگەریی خراپی لەسەر تەندروستی هەیە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی سێرگی ئیڤانۆڤ، شێخ داراکەی ڕووسیا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئێران یاسایەک بۆ ئەو پیاوانەی لە هاوسەرەکانیان جیا دەبنەوە دەردەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش

شەشەم فێستیڤاڵی پایزەی کەلار کرایەوە
16 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ نمایشی ئۆرکێسترای موزیكی كوردی - جیهانی
17 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ یەکەم بارانی پاییز سرووشتی بیارەی جوانتر کردووە
17 تشرینی دووەم

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پاڵپشتی بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ ڕادەگەیێنێت
17 تشرینی دووەم
- کولتوور
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
هامبورگ نمایشکردنی فیلمی کوردی لە ئامێز دەگرێت
- کولتوور
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجێکی کورد ئاوازێکی کوردی ئاوێتەی موزیکی کلاسیکی جیهانی دەکات
- کولتوور
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
شەشەم فێستیڤاڵی پایزەی کەلار کرایەوە
- کولتوور
- 18 تشرینی دووەم
فیلمێکی ترسناک لەبارەی حەزرەتی مەسیح بەرهەم دەهێنرێت





