گرووپی موزیکی ڕەسەنی نەتەوەکانی کەرکووک لە ئەمریکا چەند کۆنسێرتێک دەکەن

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

گرووپی موزیکی ڕەسەنی نەتەوەکانی کەرکووک، لەسەر داوای کونسوڵخانەی عێراق، بانگھێشتی ئەمریکا کراون، ماوەی هەفتەیەکە لە واشنتن دیسین، بۆ پێشکەشکردنی بەرهەمە هونەرییەکانیان هەفتەیەکی  دیکەش دەمێننەوە.

چیرۆکی سەرەکی: گرووپی موزیکی ڕەسەنی نەتەوەکانی کەرکووک، دوای ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کورتە ڤیدپۆیەکی خۆیان بڵاوکردەوە، بەهۆیەوە لە ڕێگەی کونسوڵخانەی عێراق، بانگھێشتی ئەمریکا کران ئێستا لەوێ سەرقاڵی پێشکەشکردنی کارە هونەرییەکانیانن.

لێدوانی فەرمی: عومەر مۆفەق، سەرپەرشتیاری گرووپەکە، بە ئاڤای گووت، لە ماوەی هەفتەیەکدا دوو کۆنسێرت و لایڤ موزیکێکمان پێشکەشکردووە. لەو کۆنسێرتانە باڵیۆزی وڵاتانی عەرەبی، بەریتانیا و بەشێک لە کۆنگرێسمانەکانی ئەمریکا ئامادەی بوون. لەلایەن ئامادەبووانەوە پێشوازییەکی گەرم لە کارەکانمان دەکرێت و بە کارەکانمان سەرسامن و هەفتەیەکی دیکەش بەردەوام دەبین. ئەو پەیامە دەگەیەنین لە هەرێمی کوردستان پێکەوەژیان لە چ ئاستێکدایە و کورد لە نێوان نەتەوەکان جیاوازی ناکات و ئەمە وێڕای پیشاندانی بەرهەمە هونەرییەکانی کەرکووک.

زانیاریی زیاتر: ئەندامانی گرووپەکە لە کۆنسێرتەکان بە جلوبەرگی نەتەوە جیاوازەکانی کەرکووکەوە دەردەکەون و بە زمانەکانی کوردی، عەرەبی و تورکمانی، بەستە و مەقام پێشکەشی ئامادەبووان دەکەن. بە زمانی کوردی ژەنیار و مەقام بێژ حەمە گەرمیانی، مەقامەکانی ناوچەی گەرمیان، ئەڵاوەیسی، قەتار، خاوکەر، خورشیدی و ئای ئای پێشکەش دەکات. بەزمانی عەرەبی و تورکیش مەقام بێژی تورکمان، ئەحمەد نەجیب، مەقامە تورکییەکانی وەک قۆریات، ئۆرفە و حیجاز پێشکەش دەکات هەروەها لەگەڵیدا مەقامەکانی عەرەبییش وەک شەرقی ڕاست، بەیات، غەزەل، حیجاز، سێ گا و عەجەم پێشکەش دەکات.

ئەمەش بزانە: لە دوای گرووپی موزیکی کامگاران، ئەمە دووەمین گرووپی موزیکیە بە فەرمی لە ئەمریکا کۆنسێرت بکەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ