گەنجێکی کورد ئاوازێکی کوردی ئاوێتەی موزیکی کلاسیکی جیهانی دەکات
- کولتوور
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش

ژەنیار ئارام، ئاوازدانەر و موزیکژەن
ئاڤا نیوز
گەنجێكی موزیكژەنی خەڵكی سلێمانی پارچە میوزیكێك بەناوی “كوردیش سیمفۆنیا” دەنووسێتەوە و میوزیكژەنێكی بەناوبانگی جیهان لە ئەمریكا بڵاوی دەكاتەوە.
چیرۆكی سەرەكی: ژەنیار ئارام، تەمەنی 25 ساڵە و توانیویەتی بە ئامێری ئۆرگن كە ئامێرێكی میوزیكیە (هێشتا لە كوردستان بەكارنەهێنراوە)، پارچەیەك میوزیكی كوردیی ڕەسەن بنووسێتەوە و ناردویەتی بۆ ژەنیارێكی بەنێوبانگی ئەمریكی.
ئاوازە كوردییەكە لە گۆرانییەكی مامۆستا مەزهەری خالقی وەرگیراوە بەناوی "بۆت دێنم"، بەشێوەیەكی هونەریی بەرز تێكەڵی موزیكە جیهانییەكە كراوە.
لێدوان: ژەنیار ئارام، قسەی بۆ ژیوار عەبدولڕەحمان، پەیامنێری ئاڤا لە سلێمانی كردووە و دەڵێت: دەمێك بوو دەمویست پارچە میوزیكێكی جیهانی بەناوی كوردستانەوە بنووسمەوە و بەهۆیەوە ناوی كوردستان لە جیهاندا بناسرێتەوە، لەكۆتاییدا توانیم ئەو خەونە بهێنمە دی.
هەروەها دەڵێت: دوای ئەوەی موزیكەكەم ئامادە كرد، ناردم بۆ خاتوو لیا كۆفمان، كە ژەنیارێكی بەناوبانگە لە ئەمریكا، خاتوو لیا نۆتەكانی زۆر بەدڵبوو و لەوێ بە شانازییەوە لەبەردەم هاوڕێكانیدا بەناوی كوردستانەوە میوزیكەكەی پێشكەش كردوون.
تایبەتمەندیی ئامێرەكە: موزیكژەنە كوردەكە دەڵێت، ئەو ئامێرەی میوزیكەكەم بۆ نوسیوەتەوە، لە هەموو عێراق و هەرێمی كوردستان نییە، هیوادارم بهێنرێت بۆئەوەی بەهۆیەوە بتوانین میوزیكی كوردی بەجیهانی بكەین.
باكگراوند: میوزیكەكە تێكەڵەیەكە لەنێوان دوو پارچە میوزیكی فۆلكلۆری كوردی و پارچە میوزیكێكی كلاسیكی جیهانی و شارەزایانی بواری موزیك ئاماژە بەوە دەكەن ریتمی موزیكی كوردی بەشێوەیەكە زۆر باش دەتوانرێت تێكەڵی موزیكی كلاسیكی و جیهانی بكرێت و خەڵكانێكی زۆر چێژ لە تایبەتمەندییەكانی وەردەگرن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بیروڕا
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بازەکە لەسەر شانی کێ دەنیشێتەوە و کێ دەبێتە سەرۆکوەزیران؟
- تەندروستی
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دەرهێنانی پەراسوو بۆ جوانکاری کاریگەریی خراپی لەسەر تەندروستی هەیە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی سێرگی ئیڤانۆڤ، شێخ داراکەی ڕووسیا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئێران یاسایەک بۆ ئەو پیاوانەی لە هاوسەرەکانیان جیا دەبنەوە دەردەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش

شەشەم فێستیڤاڵی پایزەی کەلار کرایەوە
16 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ نمایشی ئۆرکێسترای موزیكی كوردی - جیهانی
17 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ یەکەم بارانی پاییز سرووشتی بیارەی جوانتر کردووە
17 تشرینی دووەم

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پاڵپشتی بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ ڕادەگەیێنێت
17 تشرینی دووەم
- کولتوور
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
هامبورگ نمایشکردنی فیلمی کوردی لە ئامێز دەگرێت
- کولتوور
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
شەشەم فێستیڤاڵی پایزەی کەلار کرایەوە
- کولتوور
- 19 تشرینی دووەم
خوانێکی تریلیۆنی لە کۆشکی سپی
- کولتوور
- 18 تشرینی دووەم
فیلمێکی ترسناک لەبارەی حەزرەتی مەسیح بەرهەم دەهێنرێت





