
گرافیک: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
حاجییانی هەرێمی كوردستان بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەجی ئەمساڵ، لە هەولێرەوە ڤیزایان بۆ وەردەگیرێت و پاسپۆرتەكانیان بۆ هیچ شارێکی عێراق یان وڵاتێکی دیکە نابرێت.
بۆچی گرنگە: ساڵانە نزیكەی چوار هەزار و 385 كەس لە هەرێمی كوردستانەوە بۆ جێبەجێكردنی فەریزەی حەج سەردانی وڵاتی سعوودییە دەكەن و بەم هەنگاوە ئاسانکارییەکی گەورە بۆ حاجییانی هەرێمی کوردستان دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: كاروان ستوونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، "ساڵانی پێشووتر ڤیزاكان بۆ ئوردن یان بۆ بەغدا دەبردران، بەڵام ئەمساڵ لە هەولێر كاری ڤیزایان دەكرێت، ئەوەش یەكێكە لە دەستكەوتەكانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دەستەی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان بەهەماهەنگی لەگەڵ سەرۆكی دەستەی حەج و عومرەی عێراق رێككەوتنیان كردووە بۆ ئەوەی هەر لەهەولێر کاری ڤیزاکان تەواو بکرێن.
ئەمەش بزانە: ئەمساڵ فەریزەی حەج بە ڕێگەی وشكانی بە پێنج ملیۆن و 100 هەزار دینارە، بە ڕێگەی ئاسمانیش تێچووەکەی شەش ملیۆن و 350 هەزار دینارە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 5 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
39 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو






