
هونەرمەندی لوبنانی فەزڵ شاکر
ئاڤا نیوز
دادگای سەربازیی لوبنان بڕیاری دواخستنی پرۆسەی دادگاییکردنی هونەرمەندی لوبنانی فەزڵ شاکری دا.
چیرۆکی سەرەکی: بڕیاربوو ئەمڕۆ چوارشەمە، هونەرمەندی لوبنانی فەزڵ شاکر دادگایی بکرێت، بەڵام لەسەر داوای پارێزەرەکەی دادگایکردنەکە دواخرا، بەمەبەستی پێداچوونەوەی زیاتر بەو دۆسیانەی لە دژی هونەرمەندەکە تۆمارکراون. ئەمەش لەدوای ئەوە هات هونەرمەندەکە لە ماوەی ڕابردوو لە کەمپی عەین ئەلحیلوە خۆی ڕادەستی سوپای لوبنان کرد.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەکان لەبارەی بێتاوانبوونی هونەرمەندەکە لە دۆسیەی دارایی گرووپە تیرۆرستییەکان جەختیان کردەوە: "هیچ بەڵگەیەکی پێویست لەبەردەستدا نییە کە هونەرمەندە لوبنانییەکە بە چالاکییە داراییە نایاساییەکانەوە گرێ بداتەوە و لێکۆڵینەوەکان هیچ ئاماژەیەکی گوماناوییان لە مامەڵەکانیدا نەدۆزیوەتەوە."
لەلایەکی دیکەوە: دەستەی دادوەری پێشنیازی کردووە دوو تۆمەتی سەرەکی لەسەر لاببرێت کە پێشتر حوکمی لەسەر درابوو، ئەوانیش تۆمەتەکانی "سووکایەتیکردن بە دەوڵەت" و "پارەدارکردنی گرووپە تیرۆریستییەکان" بوو
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمساڵ هونەرمەند فەزڵ شاکر چەند گۆرانییەکی بڵاوکردەوە و دەنگدانەوەیەکی زۆری دروست کرد، یەکێک لەو گۆرانیانە "سەحاک شووک" لەماوەی دوو مانگدا نزیکەی 110 ملیۆن بینەری هەبووە.
باکگراوند: پێشتر فەزڵ شاکر شانبەشانی ئەحمەد ئەسیر، پیاوی ئایینی سەلەفییەکان دژی سوپای لوبنان شەڕیان کردووە لە شاری سەیدای لوبنان لە ساڵی 2013دا کە بە "ڕووداوەکانی عیبرا" ناسراوە، بەو هۆیەوە چەندین ئەندامی سوپای لوبنان کوژران، دادگای سەربازیی لوبنان لە کۆتاییەکانی ساڵی 2020دا سزای 22 ساڵ زیندانیکردنی بە غیابی بۆ دەرکرد، لە دوای ئەوە فەزڵ شاکر بۆ ئەوەی لە دەستبەسەرکردن ڕزگاری بێت، پەنای بۆ کەمپی عەین ئەلحیلوە برد کە دەکەوێتە شاری سەیدا.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سۆران چوار منداڵ بە یەک سک لە دایکبوون
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی کرێی وانەبێژیی مامۆستایان زیاد دەکرێت
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ وەزیری ئەمنیی کوردستان و عێراق سەردانی کۆرمۆر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لە سۆران چوار منداڵ بە یەک سک لە دایکبوون
4 کاتژمێر لەمەوپێش

لە پێشانگاکەی زاخۆ زیاتر لە 100 گەنج كاریان دەسكەوت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

چالاكییەكانی سێیەم فێستیڤاڵی هەڵپەڕكێی مەهاباد بەڕێوەدەچێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

گەنجێکی خورماڵ دارتوویەکی 70 ساڵە دەکات بە ژووری دانیشتن
26 تشرینی دووەم

ژنێکی هەڵەبجەیی خەڵاتێکی نێودەوڵەتی لە یۆنان دەباتەوە
26 تشرینی دووەم
- کولتوور
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
چالاكییەكانی سێیەم فێستیڤاڵی هەڵپەڕكێی مەهاباد بەڕێوەدەچێت
- کولتوور
- 26 تشرینی دووەم
هونەرمەند خەلیل وەندی کۆچی دواییکرد





