هونەرمەند خەلیل وەندی کۆچی دواییکرد

شەیری بکە لە:
هونەرمەند خەلیل وەندی کۆچی دواییکرد

خەلیل وەندی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

کەمێک پێش ئێستا، هونەرمەندی گۆرانیبێژ، خەلیل موراد وەندی بەهۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی 78 ساڵی کۆچی دواییکرد.

لێدوانی فەرمی: نامیق هەورامی، وتەبێژی وەزارەتی ڕۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای وت: چەند ڕۆژێک پێش ئێستا سەردانی هونەرمەند خەلیل وەندیمان کرد، چەند نەخۆشییەکی هەبوو بەهۆیەوە دۆخی تەندروستی باش نەبوو.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: خەلیل وەندی لە سەرەتای ساڵانی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو دەستی بە کاری هونەری کردووە، خاوەنی دەیان گۆرانییە، لە بواری هونەردا خزمەتێکی گەورەی بە هونەری ڕەسەنی کوردی کردووە.

ئەمەش بزانە: نزیکەی 85 گۆرانی بۆ ڕادیۆی کوردی بەغدا و 20 گۆرانی بۆ تەلەڤزیۆنەکان تۆمار کردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ