تەیف سامی لە وەڵامی بەرپرسێکی کورد: سبەی مووچەی مانگی نۆ دەنێرین

شەیری بکە لە:
تەیف سامی لە وەڵامی بەرپرسێکی کورد: سبەی مووچەی مانگی نۆ دەنێرین

گرافیکی مووچە

ئاڤا نیوز

تەیف سامی دەڵێت، ئەمشەو تا بەیانی ڕێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی نۆ تەواو دەکات بۆ ئەوەی سبەی پێنجشەممە پارە بۆ هەرێمی کوردستان بنێردرێت.

چیرۆکی سەرەکی: بەرپرسێکی باڵای کورد لە بەغدا، کاتژمێر 06:45 خولەک قسەی لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق کردووە، لەبارەی مووچەی مانگی نۆی مووچەخۆرانی کوردستان پرسیاری لێ کردووە.

لێدوانی فەرمی: بەرپرسەکە بە ئاڤای وت: "تەیف سامی پێی وتم، خەرجکردنی مووچەی مانگی نۆ کێشەی نەماوە، هەوڵدەدەم ئەمشەو تا بەیانی ڕێکار و نووسراوەکان تەواو بکەم".

ئاماژەی بەوەش کرد، بەردەوام لەگەڵ تەیف سامی لەسەر هێڵین بۆ ئەوەی سبەی پێنجشەممە پارە بگاتە هەرێمی کوردستان، چونکە کات نەماوە."

ئەوەی پێویستە بیزانیت: تەیف سامی دوێنێ بەڵێنی دابوو لە چەند کاتژمێری داهاتوودا مووچە بنێرێت، ئەمڕۆ داوای نووسراوێکی لە وەزارەتی نەوتی عێراق کردووە بۆ ئەوەی بزانێت ئەم مانگە چەند نەوتی هەرێمی کوردستان هەناردەکراوە، نزیکەی کاتژمێر 06:30ـی ئێوارە نووسراوەکەی بەدەست گەیشتووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ