وادەی ناردنی پارە لەلایەن بەغدا و کاتی دابەشكردنی مووچەی مانگی نۆ
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا نیوز
ڕێکارەکانی ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لە بەغدا تەواوکراون، هاوکات بەرپرسانی حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان کاتی نارد و دابەشكردنی مووچەی مانگی نۆ بۆ ئاڤا ئاشکرا دەکەن.
چیرۆکی سەرەکی: دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، مووچەی مانگی نۆی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە خەرجکرا و ڕێککارەکانی ناردنی تەواوکراون.
لێدوانە فەرمیییەکان: بەرپرسێکی باڵای حکومەتی عێراق کە بەردەوام پەیوەندی لەگەڵ تەیف سامی هەیە، بە ئاڤای ڕاگەیاند، وەزارەتی دارایی عێراق نووسراوی خەرجکردنی مووچەی ئیمزاکردووە و ئیعازی ناردنی پارەی داوە.
هەر لەوبارەیەوە وەزارەتی دارایی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند، دوای دەوام بڕیاری خەرجکردنی مووچە دراوە، لەبەرئەوەی سیستەمی بانکی ناوەندیی عێراق داخراوە، وەرگرتنی پارە دەکەوێتە ڕۆژی یەکشەممە، ئەوکات پارەکە لە لقی کوردستانی بانقی ناوەندی وەردەگرین.
- دواتر خشتەی دابەشکردنی مووچە بڵاودەکەینەوە، خشتەکەش هاوشێوەی مانگی ڕابردووە و بە سێ ڕۆژ هەم بە کاش، هەم بە دیجیتاڵی لەڕێگەی هەژماری من دابەش دەکرێت.
لەلایەکی دیکەوە: تیمی هەژماری من بە ئاڤای ڕاگەیاند: ئەگەر یەکشەممە زوو پارە بگات، ئەوا هەر یەکشەممە پارە بەسەر بانکەکان دابەش دەکرێت و لەوێشەوە دەخرێتە سەر حیسابی مووچەخۆران، بۆ ئێوارە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکەین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سۆران چوار منداڵ بە یەک سک لە دایکبوون
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی کرێی وانەبێژیی مامۆستایان زیاد دەکرێت
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سێ وەزیری ئەمنیی کوردستان و عێراق سەردانی کۆرمۆر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لە سۆران چوار منداڵ بە یەک سک لە دایکبوون
4 کاتژمێر لەمەوپێش

لە پێشانگاکەی زاخۆ زیاتر لە 100 گەنج كاریان دەسكەوت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

چالاكییەكانی سێیەم فێستیڤاڵی هەڵپەڕكێی مەهاباد بەڕێوەدەچێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

گەنجێکی خورماڵ دارتوویەکی 70 ساڵە دەکات بە ژووری دانیشتن
26 تشرینی دووەم

ژنێکی هەڵەبجەیی خەڵاتێکی نێودەوڵەتی لە یۆنان دەباتەوە
26 تشرینی دووەم
- بزنس
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
مووچەی مانگی نۆی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرج کرا
- بزنس
- 26 تشرینی دووەم
وەزارەتی دارایی کوردستان وادەی دابەشکردنی مووچە ئاشکرا دەکات
- بزنس
- 25 تشرینی دووەم
لیستی مووچەی مانگی 10 ڕەوانەی بەغدا کرا





