
دیناری عێراق - وێنە: محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکانی حکومەت ئاگادارکراونەتەوە لەگەڵ لیستی مووچە، لیستی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانیش بنێرن، هەر دامەزراوەیەکیش لیستەکە تەواو بکات ڕاستەوخۆ ڕەوانەی بەغدا دەکرێت.
وێنە گەورەکە: دوای هەشت ساڵ جارێکی دیکە پرۆسەی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەستپێدەکاتەوە و هەر فەرمانبەرێک پلەیەک یان دوو پلە بەرز دەکرێتەوە و بڕیارە تاوەکو 20 ڕۆژی دیکە پڕۆسەکە تەواو بکرێت.
لێدوانی فەرمی: مەولوود سابیر، بەڕێوەبەری گشتیی بانکە بازرگانییەکانی هەرێمی کوردستان، بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: سەرجەم ئەو وەزارەت و دەستانەی پەیوەستن بە وەزارەتی دارایی داوایان لێکراوە دەست بە جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانیان بکەن، بۆ ئەوەی ئەم مانگە لەگەڵ لیستی مووچە، لیستی پلەبەرزکردنەوە هاوپێچ بکرێت و بۆ بەغدا بنێردرێت.
بۆچی گرنگە: زیاتر لە 500 هەزار مووچەخۆر لە پرۆسەی پلەبەرزکردنەوە سوودمەند دەبن، هەر فەرمانبەرێک (25 هەزار دینار بۆ 125 هەزار دینار) بۆ مووچە بنەڕەتییەکەی زیاد دەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: فەرمانبەران و مامۆستایان دوو پلەبەرزکردنەوەیان بۆ نەکراوە، ئەوانەی پلە وەزیفییەکانیان لەنێوان (6-10)، چوار ساڵ جارێک پلەکانیان بەرز دەکرێتەوە، ئەوانەشی پلە وەزیفییەکانیان لەنێوان (1-5)، یەک پلەیان بەرز دەکرێتەوە کە ئەمانە پێنج ساڵ جارێک پلەکانیان بەرز دەکرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 13 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
47 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: 25 ساڵی ڕابردووی هەرێم موعجیزەیەکی سیاسی و ئابووری بوو






