ئاڤا نیوز
تەنها لەماوەی یەک ساڵی تەمەنی، کوردستان فاوەندەیشن 49 پرۆژەی جۆراوجۆری جێبەجێ کردووە، زیاتر لە سێ ملیۆن کەس لەو پرۆژانە سوودمەند بوون.
وێنە گەورەکە: کوردستان فاوندهیشن، تۆڕێکی ڕێکخراوی ناحکومیی قازانج نەویستە، بە ئامانجی باشتركردنی کۆمەڵگە و هاوتەریب لەگەڵ بەها بەرز و سەردەمییەكان، كار لەسەر بەهێزکردن و پێشخستنی هەرێمی کوردستان دەکات، بە بەشداریی ئەرێنی لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، كار لهسهر بنهماكانی نیشتمانیبوون، بوونیادنان، پێشكهوتن، دهكات.
لێدوانی فەرمی: ساکار عومەر، بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکان لە کوردستان فاوندەیشن بە ئاڤا میدیای گوت: کوردستان فاوندەیشن 49 پڕۆژەی لەلایەن هەر چوار ڕێکخراوەکەی ژێر چەتری کوردستان فاوندەیشنەوە جێبەجێ کراون، دوو ملیۆن و 969 هەزار و 126 کەس لێی سوودمەند بوون، زیاتر لە 330 هەزار کەسیش بە شێوەی ناڕاستەوخۆ لێی سوودمەند بوون، بە جۆرێک تەنیا لە پرۆژەی ئی-هەڵسەنگاندن، دوو ملیۆن کەس لێی سوودمەند بوون.
زانیاریی زیاتر: کورستان فاوندەیشن، 28 هاوبەشی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی هەیە بەمشێوەیەوە:
- 13 هاوبەشی نێودەوڵەتیی گرنگترینیان: قەتەر فاوندەیشن، تۆڕی هیوا لە بەحرەین، تاقیگەی فاڵین لابس لە بەرلین، ئای ئۆ ئێم، جی ئای زێت، خەڵاتی پەیمانگای شا حەمەد، گلۆباڵ پیس فاوندەیشن ) فاوندەیشنی ئاشتی جیهانی(، پرۆگرامی ئاڵوگۆڕی ئەزموون لەگەڵ كونسوڵخانەی چین و نور فاوندەیشن لە ئیمارات.
- 15 هاوبەشیی ناوخۆیی گرنگترینیان: وەزارەتی پەروەردە، وەزارەتی تەندروستی، وەزارەتی شارەوانی، وەزارەتی ناوخۆ، زانكۆی ئەمریكی – كوردستان، زانكۆی ئەمریكی سلێمانی، زانكۆی سەڵاحەدین- هەولێر، زانكۆی سۆران، زانكۆی زاخۆ، فلای ئەربیل، ئۆفیسی سەرۆكوەزیران و كوردستان كرۆنیكل.
ژمارەکان وادەڵێن: لە ماوەی یەک ساڵدا کوردستان فاوەندەیشن 49 پرۆژەی جۆراوجۆری جێبەجێ کردووە بەمجۆرەی خوارەوە:
KRD.Volnteer: خۆبەخشان بەو دەرفەتانەوە دەبەستنهوه کە بەردەستن لە ڕێکخراو و کۆمپانیاکانی سەرتاسەری کوردستان و کار لەسەر پێشخستن و بەهێزکردنی بەشداریی چالاکانە وکاریگەریی به كۆمهڵ دهكهن. پلاتفۆرمەکە کار لەسەر پەرەپێدانی کاری خۆبەخشی دەکات، وەک هاندەرێک بۆ گۆڕانکاریی ئەرێنی و ئەفڕاندنی ئایندەیەكی باشتر بۆ هەمووان، ئەمەش لە ڕێگەی پەیوەندیگرتنی ئاسانەوە.
ژمارەی پرۆژە: 7 پڕۆژە
كۆی خۆبەخشانی تۆماركراو: 25 هەزار خۆبەخش
تەنیا لەمساڵدا: 14 هەزار خۆبە خشی تازە ناویان تۆمار كردووە
كاتژمێری خۆبەخشی: 41 هەزار و 292 كاتژمێری تۆماركراو
ژمارە ی دەستپێشخەرییەكان: 36
بۆ ڕەخساندنی دەرفەتی کار و ڕووبەڕووبوونەوەی بێکاری لە هەرێمی کوردستان ئەم کارانە کراون:
ژمارەی پرۆژە: شەش دانە.
ژمارە ی كارخوازانی تۆماركراو: سی هەزار كەس وەك كارخواز هەژماریان لە پلاتفۆڕمەكەدا كردووەتەوە.
ژمارە ی ڕاهێنانە كان: 31 ڕاهێنان.
بەشداربووان: هەزار و 462 کەس.
هەزار كۆمپانیا دوو هەزار هەلی كاریان لە رێگەی ماڵپەرەكەوە بڵاوكردووەتەوە.
KRD.Empower: رێكخراوێكی ژێر چهتری كوردستان فاوندهیشنه، لە ڕێگەی ڕاهێنان و دەستپێشخەرییەکانهوه هانی گەنجان دهدات لێهاتوو و بیرمەندێکی سەربەخۆ و داهێنەر بن و بەشدار بن لە گەشەپێدانی کوردستان. ماڵی ڕاهێنان و دەستپێشخەرییەکانی گهنجانه، هەوڵ دهدات بۆ هەموو خێزانەکان كاربكات.
ژمارەی پرۆژە: 22 دانە.
ژمارەی سودمەندبوانی ڕاستەوخۆ:21 هەزار و 969 کەس.
ژمارەی سودمەندبووانی ناڕاستە وخۆ: زیاتر لە 52 هەزار كەس.
ژمارەی پرۆژە جێبەجێكراوەكان: 21 پرۆژە.
KRD.Climate: ڕێكخراوێكی تایبەتی كوردستان فاوندهیشنه بۆ پاراستنی کەشوهەوا، بە ئەرکی: بەرزکردنەوەی هۆشیاری ژینگەیی. پەرەپێدانی گەنجانی سەرکردە له بواری ژینگهدا. پشتگیری لە گەشەپێدانی بەردەوام لە ڕێگەی بەرنامەکانی پهیوهندیدار بە کۆمەڵگهوه.
ژمارەی پرۆژەكان: 12 دانە
ژمارەی سودمەندبووانی ڕاستەوخۆ: نزیكی 50 هەزار كەس
ژمارەی سودمەندبووانی ناڕاستە وخۆ: زیاتر لە 216 هەزار كەس
هەزار و 400 درەخت چاندراوە
18 تۆن پلاستیك ریسایكڵ كراوە
چوار هەزار مەتردووجا ڕووبەری سەوزایی درووستكراوە
100 خۆبەخش راهێنانیان پێكراوە
10 هەزار و 500 قوتابی ڕاهێنانیان پێكراوە
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش
دابەشكردنی نەوت لە سەنتەری شاری سلێمانی نزیكدەبێتەوە
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
دەمپارتی: ناوەڕۆکی قسەکانی ئۆجەلان شێوێنراون
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
وەرزشوانێکی کورد سێ ژمارەی پێوانەیی گینسی لە یەک ڕۆژدا شکاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
3 کانوونی یەکەم

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
3 کانوونی یەکەم

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
2 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش
دابەشكردنی نەوت لە سەنتەری شاری سلێمانی نزیكدەبێتەوە
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
دەمپارتی: ناوەڕۆکی قسەکانی ئۆجەلان شێوێنراون
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
وەرزشوانێکی کورد سێ ژمارەی پێوانەیی گینسی لە یەک ڕۆژدا شکاند






