
سەرۆک بارزانی لەکاتی سەردانەکەی بۆ باکووری کوردستان
ئاڤا نیوز
بارەگای بارزانی وەڵامی لێدوانەکەی دەوڵەت باخچەلی سەبارەت بە سەردانەکەی سەرۆک بارزانی بۆ جزیرەی بۆتان دەداتەوە و دەڵێت، "باخچەلی هێشتا گورگە بۆرەکەی جارانە لە پێستی مەڕدا".
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی شەممە 29-11-2025، لە دووەم ڕۆژی بەڕێوەچوونی "چوارەم سیمپۆزیۆمی مەلای جزیری لە شرناخی باكووری كوردستان"، سەرۆك مەسعود بارزانی بەشداری کرد و وتارێکی پێشکەش کرد، سەردانەکەی کاردانەوەی فراوانی لێکەوتەوە. دەوڵەت باخچەلی یەکێک بوو لە ڕەخنەگران و باسی پاسەوانانی سەرۆک بارزانی کرد، بەهۆی ئەوەی ئاڵای کوردستانیان لە جزیرێی بۆتان هەڵکردبوو.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بارەگای بارزانی لەبارەی لێدوانەکەی باخچەلی کە لەسەر سەردانەکەی سەرۆک بارزانی بۆ جزیرەی بۆتان کردبووی، ڕایگەیاند، بەداخەوە دەوڵەت باخچەلی دیسان بەپێی عەقڵیەتی شۆڤینی دواوە، لێدوانی لەسەر سەردانەکەی سەرۆک بارزانی بۆ جزیرێ و بەشداری لە سیمپۆزیەمی مەلای جزیری داوە کە دوورە لە هەموو عورفێک و خزمەتی هیچ لایەک ناکات.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیێنراوەکە هاتووە، "قسەکانی باخچەلی لە حاڵێکدایە کە هەموو ئەو وردەکارییە ئەمنی و ئەو ڕێوشوێنەی بۆ سەردانی سەرۆک بارزانی گیرابووەبەر، بەپێی ڕێککەوتنێکی پڕۆتۆکۆلی بووە لە نێوان دەزگا پەیوەندیدارەکانی هەرێم و تورکیا.
بارەگای بارزانی ڕوونی دەکاتەوە، هەمووجار لە کاتی سەردانی بەرپرسە پلە بەرزەکانی تورکیا بۆ هەرێمی کوردستان، یەکە سەربازییە تایبەتەکانی تورکیا لەگەڵیاندا هاتوون و هیچ گرفتێک ڕووینەداوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ڕاگەیێنراوەکەدا ئەوەش هاتووە، سەردانەکەی سەرۆک بارزانی پشتیوانی بوو بۆ پڕۆسەی ئاشتی کە باخچەلی بانگەشەی بۆ دەکات و پشتیوانی لێ دەکات، "ئێمە وامان دەزانی کە خودا دەوڵەت باخچەلی هیدایەت کردووە و وازی لە ڕەگەزپەرستی و شۆڤینیەت هێناوە، بەڵام دیارە کە هێشتا گورگە بۆرەکەی جارانە ئێستا لە پێستی مەڕدا".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش
دابەشكردنی نەوت لە سەنتەری شاری سلێمانی نزیكدەبێتەوە
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
دەمپارتی: ناوەڕۆکی قسەکانی ئۆجەلان شێوێنراون
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
وەرزشوانێکی کورد سێ ژمارەی پێوانەیی گینسی لە یەک ڕۆژدا شکاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
3 کانوونی یەکەم

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
3 کانوونی یەکەم

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
2 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش
دابەشكردنی نەوت لە سەنتەری شاری سلێمانی نزیكدەبێتەوە
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
دەمپارتی: ناوەڕۆکی قسەکانی ئۆجەلان شێوێنراون
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
وەرزشوانێکی کورد سێ ژمارەی پێوانەیی گینسی لە یەک ڕۆژدا شکاند






