
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا
ئاڤا نیوز
سەرۆککۆماری تورکیا جەخت لەوە دەکاتەوە بە هەمان بوێری 23 ساڵ لەمەوبەر لەگەڵ چارەسەرکردنی پرسی کورددان بە ڕێگاچارەی ئاشتییانە و دەڵێت: پێداگیرین لە نەهێشتنی شەڕوشۆڕ لە تورکیا و تەواوی ناوچەکە. خوا یار بێت ئەمجارە پرۆسەی ئاشتی دەگاتە ئەنجام.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ چوارشەممە، بە ئامادەبوونی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کۆبوونەوەی فراکسیۆنی ئاکپارتی لە پەرلەمانی تورکیا بەڕێوەچوو.
لێدوانی فەرمی: ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگەیاند، لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەکان و نەمانی شەڕوشۆڕ و پێکدادان کە نیو سەدەیە بەرۆکی تورکیای گرتووەتەوە، وەک ئاکپارتی و مەهەپە ڕیسکمان بە ژیانی خۆمان کردووە تاوەکو پرۆسەی ئاشتی بگاتە ئەنجام.
بەتەنیشت ئەم بابەتەوە: ئەردۆغان هۆشداری دەدات لەوەی لەگەڵ زیاتر بەرەوپێشبردنی پرۆسەی ئاشتی، ئەوانەش کە نانیان لە شەڕوشۆڕدایە هەوڵەکانیان چڕ دەکەنەوە و دەیانەوێت پرۆسەکە لەبار بەرن و زیانی پێ بگەیەنن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەردۆغان لە وەڵامی ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی گشتیی جەهەپە کە بە هۆی لێکنزیبوونەوەی دەم پارتی و ئاکپارتی بۆ پرۆسەی ئاشتی، بە ناڕاستەوخۆ دەم پارتی بە "عاشقی بکوژی خۆی" چوواند، دەڵێت: خوشک و برا کوردەکانم باش دەزانن بکوژەکەی کێیە و کێ ئەنجامدەری "کۆمەڵکوژی" دێرسیمە و خوێنی خوشک و برا کوردەکانمانی ڕشتووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
دابەشكردنی نەوت لە سەنتەری شاری سلێمانی نزیكدەبێتەوە
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
دەمپارتی: ناوەڕۆکی قسەکانی ئۆجەلان شێوێنراون
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
وەرزشوانێکی کورد سێ ژمارەی پێوانەیی گینسی لە یەک ڕۆژدا شکاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
3 کانوونی یەکەم

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
3 کانوونی یەکەم

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
2 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
دابەشكردنی نەوت لە سەنتەری شاری سلێمانی نزیكدەبێتەوە
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
دەمپارتی: ناوەڕۆکی قسەکانی ئۆجەلان شێوێنراون
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
وەرزشوانێکی کورد سێ ژمارەی پێوانەیی گینسی لە یەک ڕۆژدا شکاند





