پەیامێک لە زێرەڤانییەوە لەبارەی شەهیدبوونی پێشمەرگەیەک لە ئاڵۆزییەکانی لاجان
- هەواڵ
- 4 کانوونی یەکەم

وێنەی پێشمەرگەکە و لۆگۆی زێرەڤانی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی لە ڕاگەیێنراوێكدا ئاشكرای دەكات كە پێشمەرگەیەكی فەرماندەییەكە لە گرژییەكانی گوندی لاجان بریندار بووە، دوای چەند ڕۆژێك مانەوەی لە نەخۆشخانە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ گیانی لەدەست داوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی، ڕایگەیاند، ژمارەیەک ئاژاوەگێڕ لە گوندی لاجان و قەزای خەباتی پارێزگای هەولێر، هەوڵیان دا پەلاماری دەزگا حکومی و فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان و پاڵاوگەی نەوت بدەن و بەو هۆیەوە تەقەکردن ڕوویدا و لە ئەنجامدا هاووڵاتییەک شەهید بوو هاوکات پێشمەرگەیەکمان بە ناوی ئارمان سەنار ڕەشید، بریندار بوو، بەداخەوە بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە شەهید بوو.
چی ڕوویدا: ڕۆژی شەممە 29-11-2025 چەند کەسێک لە گوندی لاجانی قەزای خەباتی پارێزگای هەولێر هەوڵیاندا هەڵبکوتنە سەر پاڵاوگەیەکی سووتەمەنی لە ناوچەكە، بەهۆیەوە گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان ئەو كەسانە و هێزە ئەمنییەكان دروست بوو، پاشان لیژنەیەکی ئەمنی لە پارێزگای هەولێر پێکهات و توانرا دۆخەکە ئارام بکرێتەوە و لەسەر ڕووداوەکە چەند تۆمەتباریک دەستگیرکران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 13 خولەک لەمەوپێش
کەنەدا بەفەرمی سووریای لە لیستی پاڵپشتیکاری تیرۆر دەرهێنا
- هەواڵ
- 45 خولەک لەمەوپێش
گرژی لە نێوان دوو هێزی ئەمنی لە بازگەیەکی چەمچەماڵ ڕووی دا
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی ژینگە لەسەر بڵاوبوونەوەی بۆنی گۆگرد لە بەغدا ڕوونکردنەوە دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

توێژینەوەیەک: بەکارهێنانی مۆبایل بەر لە تەمەنی 12 ساڵی مەترسیدارە
20 کاتژمێر لەمەوپێش

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
3 کانوونی یەکەم

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
3 کانوونی یەکەم

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 13 خولەک لەمەوپێش
کەنەدا بەفەرمی سووریای لە لیستی پاڵپشتیکاری تیرۆر دەرهێنا
- هەواڵ
- 45 خولەک لەمەوپێش
گرژی لە نێوان دوو هێزی ئەمنی لە بازگەیەکی چەمچەماڵ ڕووی دا
- عێراق
- 54 خولەک لەمەوپێش
ڕاپۆرتێکی پەیمانگای جەنگی ئەمریکی لە عێراق، دەنگدانەوەی لێدەکەوێتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتلاعاتی ئێران چوار هاووڵاتیی بۆكان بێسەروشوێن دەكات






