ناوەندێکی توێژینەوە هۆشداری دەدات: عێراق بەرەو داڕمانێکی ئابووری دەچێت

شەیری بکە لە:
ناوەندێکی توێژینەوە هۆشداری دەدات: عێراق بەرەو داڕمانێکی ئابووری دەچێت

دروستبوونی قەیرانی ئابووری لە عێراق

ئاڤا نیوز

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ناوەندی ڕەوابیت بۆ توێژینەوە و لێکۆڵینەوە ستراتیژییەکان، عێراق ڕووبەڕووی داڕمانێکی ئابووری دەبێتەوە، کە زۆر لە قەیرانی مووچە گەورەتر دەبێت، بە تێپەڕبوونی کاتیش دۆزینەوەی چارەسەرەکان ئەستەمتر دەبن.

بڵاوکراوەی فەرمی: ناوەندەکە کە دامەزراوەیەکی توێژینەوەیە و بارەگاکەی لە عەممانی پایتەختی ئوردنە، ئاماژەی بەوە کردووە، عێراق بەشێوەیەکی نیمچە تەواوەتی پشت بە داهاتی نەوت دەبەستێت، ئەمەش لەگەڵ گەشەی خێرای دانیشتووانەکەی کە فشار لەسەر هەلی کار و خزمەتگوزارییەکان دروست دەکات ناگونجێت، هەروەها ئاماژەی بە ژێرخانێکی وێرانبوو، پاشەکشەی بەردەوامی کەرتی پەروەردە و تەندروستی، هەڕەشەی ئاسایشی ئاو و خۆراک، لەگەڵ نەمانی متمانەی ناوخۆیی و دەرەکی کردووە.

زانیاریی زیاتر: لە بەشێکی دیکەی ڕاپۆرتەکەدا هاتووە: دەوڵەت گەورەترین خاوەنکارە، زۆربەی هاووڵاتییانیش تەنیا چاوەڕێی مووچە دەکەن، کەرتی تایبەت لاوازە و بە ڕۆتین و گەندەڵی گەمارۆ دراوە، لە کاتێکدا هیچ بنەمایەکی بەرهەمهێنانی ڕاستەقینە لە کشتوکاڵ و پیشەسازی و تەکنەلۆجیادا بوونی نییە.

- سەبارەت بە شێوازی بەڕێوەبردن، ڕاپۆرتەکە دەڵێت: لاوازی پلاندانانی درێژخایە، گەندەڵی و خەرجییەکی گشتی زەبەلاح وادەکات جەنگی داهاتووی عێراق جەنگێکی ئابووری سەخت و ڕاکردن لە ڕاستییەکان بێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: