سەرجەم تانەکانی ئەنجامی هەڵبژاردن یەکلایی کرانەوە

شەیری بکە لە:
سەرجەم تانەکانی ئەنجامی هەڵبژاردن یەکلایی کرانەوە

دیمەنی جیاکردنەوەی دەستی ئەنجامەکانی هەڵبژرادن. وێنە؛ AP

ئاڤا نیوز

دەستەی دادوەریی هەڵبژاردن ڕایدەگەیێنێت، سەرجەم ئەو تانانەی لەسەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردن پێشکەش کرابوون، یەکلایی کراونەتەوە. کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانیش دەڵێت ڕۆژی یەکەشەممە ئەنجامەکان بۆ داگای باڵای فیدراڵی دەنێرن بۆ پەسندکردنی.

وێنە گەورەکە: زیاتر لە سێ هەفتە بەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تێپەڕ دەبێت، ئەگەرچی ژمارەیەکی زۆری تانە لە ئەنجامەکان تۆمارکراون، بەڵام هێشتا دیار نییە ئەو تانانە لە دۆخی دەنگ و کورسییەکان دەگۆڕن یان نا؟

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی دەستەی دادوەریی هەڵبژاردن، "دەستەی دادوەریی هەڵبژاردن سەرجەم تانەکان کە ژمارەیان 853 تانە بوو لەسەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی یەکلایی کردووەتەوە".

پێدراوە ڕاستەکان: هەر بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەکە، "دوای یەکلاییکردنەوەی تانەکان، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئەنجامە پەسەندکراوەکان دەنێرێت بۆ دادگای باڵای فیدراڵی بۆ پەسەندکردنیان بەپێی بڕگەی حەوتەمی ماددەی 93ـی دەستوور".

لێدوانی فەرمی: جومانە غەلی، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، ڕۆژی یەکشەممە 07-12-2025، ئەنجامەکان بۆ داگای باڵای فیدراڵی دەنێرن بۆ پەسندکردنی.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم هەنگاوە کۆتایی بە قۆناغی تانە و سکاڵاکان دەهێنێت و ڕێگە خۆش دەکات بۆ پەسەندکردنی کۆتایی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە. ئەمەش مانای وایە پڕۆسەی پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو دەچێتە قۆناغێکی نوێوە.

شەیری بکە لە: