
ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
حکومەتی عێراق دووبارە جەختی لە بڕیاری بلۆککردنی موڵکە گواستراوە و نیشتەجێکراوەکانی سەرۆککۆماری ئێستای سووریا، ئەحمەد شەرع، بە تۆمەتی تیرۆر کردەوە. ئەم بڕیارە بە بڵاوکردنەوەی لە ڕۆژنامەی وەقائیعی فەرمییدا کاری پێدەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: لیژنەی بلۆککردنی پارەی تیرۆریستان بڕیاری بلۆککردنی موڵکەکانی ئەحمەد شەرع بە ژمارە 62 بۆ ساڵی 2025 دەرکرد. بڕیارەکە بە پشتبەستن بە بڕیارەکانی پێشووی ئەنجوومەنی ئاسایش تایبەت بە داعش و ڕێکخراوی قاعیدە دەرکراوە، کە ژمارە (1267، 1989، 2253) بۆ ساڵانی 1999، 2011، 2015 لەخۆدەگرێت.
پێدراوە ڕاستەکان: لیژنەکە بڕیاریداوە "ناوی (ئەحمەد حوسێن شەرع)، سووریایی، و ژمارەی ناسێنراوی (QDi.317)ـی هەیە، دەستکاری بکات". ناوبراو پێشتر موڵکە گواستراوە و نیشتەجێکراوەکانی بەناوی ئەبو محەممەد جۆلانی بلۆک کرابوو، واتە بڕیارەکە تەنیا ڕاستکردنەوەی ناوی ئەبو محەممەد جۆلانییە بۆ ئەحمەد شەرع بەهۆی ئەوەی پێشتر ناسنامەی ڕاستەقینەی لای حکومەتی عێراق ئاشکرانەبوو.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لیژنەی بلۆککردنی پارەی تیرۆریستان لە بڕیارەکەدا ئاماژەی بەوەداوە، ئەحمەد حوسێن شەرع، کە پێشتر نازناوی (ئەبو محەممەد جۆلانی) بووە و پێشتر وەک (محەممەد جۆلانی) تۆمار کرابوو، لە ساڵی 2012 پۆستی سەرکردەی "بەرەی نوسرە"ـی وەرگرت. ئەم گرووپە کە بنکەکەی لە سووریایە، پێشتر نازناوێکی نهێنی قاعیدە بووە لە عێراق، لە نێوان 30ـی ئایاری 2013 تا 13ـی ئایاری 2014 پەیوەندی بە ئەیمەن محەممەد ڕەبیع زەواهیری، سەرکردەی قاعیدە هەبووە. ناوبراو لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی عێراقەوە داواکراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش
دابەشكردنی نەوت لە سەنتەری شاری سلێمانی نزیكدەبێتەوە
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
دەمپارتی: ناوەڕۆکی قسەکانی ئۆجەلان شێوێنراون
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
وەرزشوانێکی کورد سێ ژمارەی پێوانەیی گینسی لە یەک ڕۆژدا شکاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
3 کانوونی یەکەم

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
3 کانوونی یەکەم

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
2 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش
دابەشكردنی نەوت لە سەنتەری شاری سلێمانی نزیكدەبێتەوە
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
دەمپارتی: ناوەڕۆکی قسەکانی ئۆجەلان شێوێنراون
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
وەرزشوانێکی کورد سێ ژمارەی پێوانەیی گینسی لە یەک ڕۆژدا شکاند






