حکومەتی کوردستان: خوێندنەوەی نەخوازراو بۆ سەردانەکەی سەرۆک بارزانی بۆ جزیرێ کرا

شەیری بکە لە:
حکومەتی کوردستان: خوێندنەوەی نەخوازراو بۆ سەردانەکەی سەرۆک بارزانی بۆ جزیرێ کرا

کاتی سەردانی سەرۆک بارزانی بۆ باکووری کوردستان

ئاڤا نیوز

 

لەبارەی کاردانەوەکانی سەردانی سەرۆک بارزانی بۆ شاری جزیرێی باکووری کوردستان، حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیێنراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "بە پێویستی دەزانین هەموو لایەکمان هەوڵی ڕەواندنەوەی نیگەرانیەکان بدەین".

 

چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 29-11-2025، چوارەم سیمپۆزیۆمی مەلای جزیری لە شرناخی باكووری كوردستان بەڕێوەچوو. سەرۆك مەسعود بارزانی بەشداری سیمپۆزیۆمەکەی کرد، دواتر دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە نیگەرانی خۆی دەربڕی لەبارەی چوونی پاسەوانەکانی سەرۆك بارزانی بە چەک و ئاڵای کوردستانەوە بۆ باکووری کوردستان، پاشان بارەگای بارزانی وەڵامی باخچەلی دایەوە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەقی ڕوونکردنەوەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی سەردانەکەی سەرۆک بارزانی بۆ باکووری کوردستان:

 

-سەردانی مێژوویی سەرۆک بارزانی بۆ پارێزگای شرناخ و دەڤەری جزیرە و بەشداریکردنی لە سیمپوزیومی مەلایێ جزیری و دەربڕینی پشتیوانی خۆیان بۆ پرۆسەی ئاشتی و ئەو پێشوازییە گەرمەی کە لەلایەن دامودەزگا فەرمییەکانی حکومەت و خەڵکی ناوچەکە لە بەڕێزیان کرا، جێگەی سوپاس و پێزانینە، بەڵام دواتر خوێندنەوەی نەخوازراو و دوور لە مەبەست، دڵگرانیی لێکەوتەوە. 

 

- "سەردەمێکی ناوازە لە پەیوەندییەکانی نێوان کۆماری تورکیا و هەرێمی کوردستان لە ئارادایە، پرۆسەی ئاشتی هەنگاوێکی دروستە لە چارەسەرکردنی پرسێکی گرنگ و هەستیار، دەستخۆشی لە حکومەت و حزبە دەسەڵاتدارەکانی تورکیا و هەموو لایەک دەکەین کە ڕۆڵی کاریگەریان هەبووە لە بەرەوپێشبردنی ئاشتی وسەقامگیری لە تورکیا و ناوچەکەدا.

 

- "هەموو لایەکمان هەوڵی ڕەواندنەوەی نیگەرانیەکان بدەین و جەخت لە قووڵترکردنی پەیوەندییەکان و بەدیهێنانی ئاشتەوایی و سەقامگیری ناوچەکە بکەین."

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: