مەسرور بارزانی بۆ سەرۆكی ئیمارات: سوپاسی پاڵپشتی و پشتگیریتان دەکەین
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا نیوز
سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، لە ئەبوزەبی، لەگەڵ شێخ محەممەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی ئیمارات کۆبووەوە، تێیدا دانانی نێردەیەكی ئیماراتی تایبەت بە كاروباری ئابووری لەگەڵ هەرێمی كوردستان بەرز نرخاند.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ هەینی، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەیدا بۆ ئیمارات، لە شاری ئەبوزەبی، لەگەڵ شێخ محەممەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی میرنشینی عەرەبیی یەکگرتووی ئیمارات کۆبووەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی بڵاوكراوەی فەرمیی ماڵپەڕی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق دوای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران و دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی ناوچەکە کرا.
سەرۆکی حکومەت سوپاسی پشتگیری و هاریکاریی بەردەوامی دەوڵەتی ئیماراتی کرد و خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە دووپات کردەوە. هەروەها دانانی نێردەیەکی ئیماراتی، تایبەت بە کاروباری ئابووری لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەرز نرخاند.
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئیمارات لە هەموو بوارەکاندا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 11 خولەک لەمەوپێش
کەنەدا بەفەرمی سووریای لە لیستی پاڵپشتیکاری تیرۆر دەرهێنا
- هەواڵ
- 43 خولەک لەمەوپێش
گرژی لە نێوان دوو هێزی ئەمنی لە بازگەیەکی چەمچەماڵ ڕووی دا
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی ژینگە لەسەر بڵاوبوونەوەی بۆنی گۆگرد لە بەغدا ڕوونکردنەوە دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

توێژینەوەیەک: بەکارهێنانی مۆبایل بەر لە تەمەنی 12 ساڵی مەترسیدارە
20 کاتژمێر لەمەوپێش

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
3 کانوونی یەکەم

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
3 کانوونی یەکەم

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 11 خولەک لەمەوپێش
کەنەدا بەفەرمی سووریای لە لیستی پاڵپشتیکاری تیرۆر دەرهێنا
- هەواڵ
- 43 خولەک لەمەوپێش
گرژی لە نێوان دوو هێزی ئەمنی لە بازگەیەکی چەمچەماڵ ڕووی دا
- عێراق
- 52 خولەک لەمەوپێش
ڕاپۆرتێکی پەیمانگای جەنگی ئەمریکی لە عێراق، دەنگدانەوەی لێدەکەوێتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتلاعاتی ئێران چوار هاووڵاتیی بۆكان بێسەروشوێن دەكات






