سەرۆکوەزیرانی کوردستان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئیمارات تاوتوێی گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە دەکەن
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئیمارات
ئاڤا نیوز
لە دوێنێوە سەرۆکوەزیرانی کوردستان لە ئیماراتە، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی ئیمارات. لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆبووەوە و باسیان لە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە کردووە.
چیرۆکی سەرەکی: لە کابینەی نۆیەمدا پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات گەیشتووەتە قۆناغێکی هەرە پێشکەوتوو. لەماوەی ڕابردوو ئیمارات نێردەی تایبەتی ئابووری خۆی ناردە هەرێمی کوردستان.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان لەشاری ئەبوزەبی، لەگەڵ شێخ عەبدوڵڵا بن زاید، وەزیری دەرەوەی ئیمارات کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکە دووپاتی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ئیمارات و هەرێمی کوردستان کراوە، هاوکات دوایین دۆخی گشتیی عێراق و پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی پێنجشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان گەیشتە ئیمارات، تا ئێستا جگە لە دانیشتنی لەگەڵ وەزیری دەرەوە لەگەڵ هەریەکە لە شێخ محەممەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆکی ئیمارات و شێخ سەیف بن زاید ئال نەهیان، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری ناوخۆی ئیمارات کۆبووەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 13 خولەک لەمەوپێش
کەنەدا بەفەرمی سووریای لە لیستی پاڵپشتیکاری تیرۆر دەرهێنا
- هەواڵ
- 45 خولەک لەمەوپێش
گرژی لە نێوان دوو هێزی ئەمنی لە بازگەیەکی چەمچەماڵ ڕووی دا
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی ژینگە لەسەر بڵاوبوونەوەی بۆنی گۆگرد لە بەغدا ڕوونکردنەوە دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

توێژینەوەیەک: بەکارهێنانی مۆبایل بەر لە تەمەنی 12 ساڵی مەترسیدارە
20 کاتژمێر لەمەوپێش

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
3 کانوونی یەکەم

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
3 کانوونی یەکەم

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 13 خولەک لەمەوپێش
کەنەدا بەفەرمی سووریای لە لیستی پاڵپشتیکاری تیرۆر دەرهێنا
- هەواڵ
- 45 خولەک لەمەوپێش
گرژی لە نێوان دوو هێزی ئەمنی لە بازگەیەکی چەمچەماڵ ڕووی دا
- عێراق
- 54 خولەک لەمەوپێش
ڕاپۆرتێکی پەیمانگای جەنگی ئەمریکی لە عێراق، دەنگدانەوەی لێدەکەوێتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتلاعاتی ئێران چوار هاووڵاتیی بۆكان بێسەروشوێن دەكات






