قەرزی درێژخایەن بەو ئافرەتانەی کوردستان دەدرێت کە خاوەنی پڕۆژەی بچووک و مامناوەندن

شەیری بکە لە:
قەرزی درێژخایەن بەو ئافرەتانەی کوردستان دەدرێت کە خاوەنی پڕۆژەی بچووک و مامناوەندن

کۆبوونەوەی وەزارەتی پلاندانان

ئاڤا نیوز

وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژەیەکی گرنگی دوو ساڵە ڕادەگەیەنێت، پڕۆژەکە تا ساڵی2027 لە لایەن بانکی نێوەدەوڵەتی بەڕێوەدەبرێت و سەرپەرشتی دەکرێت، حکومەتی هۆڵەنداش پاڵپشتی دارایی دەکات.

وێنە گەورەکە: وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەیەوێت لەڕێگەی پڕۆژەی بەتواناکردنی ئابووری ئافرەتان، لە هەموو بوارەکان، ئافرەتانی هەرێمی کوردستان پڕۆژە و ئابوری سەربەخۆ پەرە پێبدەن.

لێدوانی فەرمی: کەنار فازیل، بەڕێوەبەری گشتیی هاوکاری و هەماهەنگی پەرەپێدان لە وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئاڤای ڕاگەیاند، دوای کۆبوونەوەیەکی ڕاوێژکاری لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان، پڕۆژەکەمان بەشێوەی ستراتیجی دوورمەودا ڕاگەیاند تا ببێتە هۆی بەرزکردنەوەی ڕێژەی دەستی کاری ئافرەتان لە کەرتی تایبەتدا.

زانیاریی زیاتر: کەنار فازیل، گوتیشی، ئامانج لە پڕۆژەکە گرنگیدانە بەتوانستی ئافرەتان و بەرزکردنەوەی ڕێژەی ئافرەتان لە هێزی کار بۆ بەڕێوەبردنی پڕۆژەی سەرکەوتوو، چونکە ڕێژەی بەشداری پیاوان زۆر زیاترە، لەوەش دەکۆلینەوە بزانین بۆچی ئەو ئافرەتانەی هاتوونەتە ناو کەرتی تایبەت و خاوەنی پڕۆژەن بەرەوپێشەوە نەچوونە.

شێوازی جێبەجێکردن: قەرزی درێژخایەن دەدرێت بەو ئافرەتانەی کە خاوەنی پڕۆژەی بچووک ومام ناوەندن و نەیانتوانیوە بەرەو پێشەوە بچن دواتر دەستدەکرێت بە کردنەوەی خولی ڕاهێنان لە بوارەکەی خۆیاندا، ڕیژەی بەشداری لە پڕۆژەکە 30% تەرخانکراوە بۆ ئاوارەکان و ئافرەتانی گەڕاوە لە تاراوگە. وەزارەتی پلاندانان کار بۆ ئەوەش دەکات لە داهاتوودا ئەو ئافرەتانەی خاوەنی پڕۆژە نین، دەتوانن بیرۆکەی پڕۆژە پێشکەشی پڕۆژەی بەتواناکردنی ئابووری ئافرەتان بکەن.    

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ