هاوشێوەی هەرێمی کورستان حکومەتی عێراق پێوەری زیرەکی کارەبا دادەنێت
- عێراق
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی پێوەری زیرەکی کارەبا
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی کارەبا دەستپێکردنی دانانی پێوەری زیرەکی لە چوار پارێزگا و سێ ناوچەی بەغدای ڕاگەیاند، ئاماژەی بەوەدا کە سەرجەم فەرمانگە حکومییەکان ئەم سیستەمەیان تێیدا جێگیرکراوە. ئەمە لە کاتێکدایە لە هەرێمی کوردستان دانانی پێوەری زیرەک ماوەی چوار ساڵ زیاترە جێبەجێکراوە.
وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی پرۆژەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دانانی پێوەری زیرەکی کارەبایی و پرۆژەی ڕووناکی سەرکەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، حکومەتی عێراقیش هەوڵ دەدات هاوشێوەی کوردستان پێوەرەکانی زیرەکی کارەبایی دابنێت بۆ سنووردارکردنی بەفیڕۆچوونی کارەبا و چاودێکردنی و دابینکردنی کارەبا بەشێوەیەکی هاوچەرخ.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد موسا، وتەبێژی وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند: بەستنی پێوەری زیرەک لە ناوچەکانی مەنسوور، یەرمووک و حەتین لە بەغدا دەستیپێکردووە، هاوکات دانانی ئەو ئامێرانە لە پارێزگاکانی دیالە و کەرکوک و ئەنبار و واستیش دانراوە.
زانیاریی زیاتر: ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو، پێوەرە زیرەکەکە خوێندنەوەیەکی ئەلیکترۆنی ورد دەکات، ئەمەش وادەکات هاووڵاتی ڕۆژانە و بە درێژایی کاتژمێر قەبارەی بەکارھێنانی کارەبای خۆی ببینێت، هەروەها پێوەرەکە بەستراوەتەوە بە سیستەمێکی چاودێریی ئەلیکترۆنی ناوەندی کە پێی دەوترێت (HES)، کە بەشێوەیەکی ئەلیکترۆنی پارەکان هەژمار دەکات بەبێ هیچ دەستێوەردانێکی مرۆڤ، بەمەش ڕێژەی ھەڵە بەتەواوی نامێنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 10 خولەک لەمەوپێش
کەنەدا بەفەرمی سووریای لە لیستی پاڵپشتیکاری تیرۆر دەرهێنا
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
گرژی لە نێوان دوو هێزی ئەمنی لە بازگەیەکی چەمچەماڵ ڕووی دا
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی ژینگە لەسەر بڵاوبوونەوەی بۆنی گۆگرد لە بەغدا ڕوونکردنەوە دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

توێژینەوەیەک: بەکارهێنانی مۆبایل بەر لە تەمەنی 12 ساڵی مەترسیدارە
20 کاتژمێر لەمەوپێش

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
3 کانوونی یەکەم

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
3 کانوونی یەکەم

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 10 خولەک لەمەوپێش
کەنەدا بەفەرمی سووریای لە لیستی پاڵپشتیکاری تیرۆر دەرهێنا
- هەواڵ
- 42 خولەک لەمەوپێش
گرژی لە نێوان دوو هێزی ئەمنی لە بازگەیەکی چەمچەماڵ ڕووی دا
- عێراق
- 51 خولەک لەمەوپێش
ڕاپۆرتێکی پەیمانگای جەنگی ئەمریکی لە عێراق، دەنگدانەوەی لێدەکەوێتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتلاعاتی ئێران چوار هاووڵاتیی بۆكان بێسەروشوێن دەكات






