هەشتەمین بەشەخۆراکی مانگانە دابەشدەکرێت

شەیری بکە لە:
هەشتەمین بەشەخۆراکی مانگانە دابەشدەکرێت

بەشەخۆراکی مانگانەی هاووڵاتییان

ئاڤا نیوز

بەڕێوەبەرایەتیی بەشەخۆراکی کوردستان چاوەرێی بڕیاری بەغدایە بۆ دابەشکردنی هەشتەمین بەشەخۆراکی مانگانەی هاووڵاتییان، خۆراک لە کۆگاکان ئامادەیە.

وێنە گەورەکە: تائێستا تەنیا حەوت سەبەتەی خۆراک لە هەرێمی کوردستان و عێراق دابەشکراوە، عێراق و هەرێمی کوردستان چاوەڕێی بڕیاری وەزارەتی بازرگانی بەغدان بۆ دەستپێکردنی هەشتەمین بەشەخۆراکی مانگانە، بڕیارە بەمنزیکانە بڕیار لە بەغدا بدرێت و خۆراک دابەش بکرێت.

لێدوانی فەرمی: دلێر عەبدولواحید، بەڕێوەبەری دابەشکردنی کەلوپەلی خۆراکی هەولێر، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، بەشەخۆراکمان لە کۆگاکان بۆ سێ مانگی داهاتوو ئامادەیە، بەشەخۆراکی مانگی ئابیش ئامادەیە، بەڵام چونکە بڕیارەکە لە عێراق دەردەچێت، چاوەڕێی بڕیاری ئەوانین، تاوەکو دەست بە دابەشکردنی بەشەخۆراک سەبەتەی هەشتەم بکەین.

زانیاریی زیاتر: بەڕێوەبەری دابەشکردنی کەلوپەلی خۆراکی هەولێر دەڵیت، ساڵانە 10 بەشەخۆراک دابەش دەکرێت، بەڵام تائێستا هیچمان بۆ نەهاتووە لەبارەی دوو بەشەخۆراکەکەی دیکە. ساڵی ڕابردوو بەشەخۆراکی مانگی 10 لە ساڵی نوێدا دابەش کرا، ئەگەری هەیە ئەم ساڵیش لە ساڵی نوێ بەشەخۆراکی مانگاکەکانی دیکە دابەش بکرێت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی دوایین ئاماری وەزارەتی بازرگانیی هەرێمی کوردستان، تاوەکو ئەمڕۆ 93.91%ی هاوونیشتمانییان لە هەرێمی کوردستان لە فۆرمی ئەلیکترۆنیی خۆراکدا خۆیان تۆمار کردووە.
 بەگوێرەی پارێزگاکان بەمشێوەیەیە:

 هەولێر 94.14%
 سلێمانی 93.68%
 دهۆک 93.67% 
 هەڵەبجە 96.80%.

ئەمەش بزانە: پێش گۆڕینی فۆرمی خۆراک بۆ ئەلیکترۆنی، پێنج ملیۆن و 386 هەزار و 51 هاوونیشتمانی لە هەرێمی کوردستان بەشەخۆراکی مانگانەیان وەردەگرت، بەڵام بەگوێرەی دوایین ئاماری وەزارەتی بازرگانی و پێشەسازی کوردستان، 294 هەزار و 432 هاوونیشتمانی بەهۆی تۆمارنەکردنیان لە سیستمی ئەلیکترۆنی، بەشەخۆراکیان بڕدراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ