سێیەم ئۆتۆمبێلی زەبەلاحی ئاگركوژێنەوە ڕادەستی بەرگریی شارستانیی دهۆک کرا

شەیری بکە لە:
سێیەم ئۆتۆمبێلی زەبەلاحی ئاگركوژێنەوە ڕادەستی بەرگریی شارستانیی دهۆک کرا

ساتی گەیشتنی ئۆتۆمبێلەکە

ئاڤا نیوز

ئەمڕۆ شەممە، سێیەم ئۆتۆمبێلی گەورەی ئاگرکوژێنەوە و ڕزگارکردن (Platform)، گەیشتە هەرێمی کوردستان و ڕادەستی بەرگریی شارستانیی دهۆک کرا.

وێنە گەورەکە: حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام کار لەسەر بەرزکردنەوەی تواناکانی بەرگریی شارستانی دەکات، بۆ ئەم مەبەستە لە پاڵ ڕاهێنان و مەشق پێکردنی تیمەکانی بەرگریی شارستانی، هاوکات ئامێر و کەرەستەی لۆجستیی پێویست و پێشکەوتوو دەخاتە بەردەم تیمەکان لە سەرجەم پارێزگاکان، تاوەکو لە ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە بتوانن بە باشترین شێوە و بە کەمترین زیان کۆنترۆڵی ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە بکەن.

لێدوانی فەرمی: عەقید بێوار عەبدولعەزیز، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی دهۆک، بە ئاڤای گوت: ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێکی پێشکەوتووی ئاگرکوژێنەوە و ڕزگارکردنمان وەرگرت و ڕەوانەی بنکەی ئاگرکوژێنەوەی ماسیکێ کرا، ئەمەش ئاسانکاری زۆر بۆ تیمەکانمان دەکات لە کۆنترۆڵکردنی ئاگر لە باڵەخانە بەرزەکان.

شۆفێر و تیمی تایبەتمان بۆ ئەم ئۆتۆمبێلە داناوە، هەموو تیمەکەش ڕاهێنراون و مەشقیان پێکراوە، لە ئێستاوە ئەو ئۆتۆمبێلە خراوەتە خزمەتی بەرگریی شارستانی دهۆک.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەسەر فەرمانی سەرۆکوەزیران، مەسرور بارزانی، وەزارەتی ناوخۆ سێ ئۆتۆمبێلی گەورەی ئاگرکوژێنەوە و ڕزگارکردن (Platform)ـی کڕی و ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستانی کردن، ئۆتۆمبێلەکان توانای گەیشتنیان بە بەرزی 100 مەتر هەیە، دەتوانرێت بۆ ژمارەیەک ئەرکی کوژاندنەوەی ئاگر لە باڵەخانەی بەرز و ڕزگارکردنی ئەو کەسانەی لەکاتی ئاگرکەتنەوە گیردەخۆن، بەکاربهێنرێت، دوو لەو ئۆتۆمبێلانە پێشتر گەیشتنە هەرێمی کوردستان ڕادەستی هەردوو بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر و سلێمانی کران، سێیەم ئۆتۆمبێلیش ئەمڕۆ ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی دهۆک کرا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ