ڕوونکردنەوەیەک لە پۆلیسی هەولێرەوە لەبارەی گیانلەدەستدانی دوو هاووڵاتی
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی چەند ئۆتۆمبێلێکی پۆلیسی هەولێر
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لەسەر ڕووداوەکەی دوو شەو پێش ئێستای شەقامی 40 مەتری کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی دوو کەس، ڕوونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە و ئاماژە بەوە دەدات تۆمەتبار بە فەرمانی دادوەر ڕاگیراوە.
چیرۆکی سەرەکی: شەوی 04-12-2025، لە شەقامی40 مەتریی شاری هەولێر، ئۆتۆمبێلێکی جۆری (تۆیۆتا ژمارە 5427 وەزارەتی پێشمەرگە) خۆی کێشاوە بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری مارسیدیس کە شوفێرەکەی لە بەردەم شووقەکانی پڕۆژەیەک وەستاوە و قسەی لەگەڵ دوو کارمەندی سکیوریتی کردووە بە مەبەستی چوونەژوورەوە، لە ئەنجامدا هەردوو کارمەندی سکیوریتی پڕۆژەیەک بە ناوەکانی (محەممەد سەردار موحسین) و (ئەحمەد محەممەد شەریف) بە هۆی پێکدادانەکەوە گیان لەدەست دەدەن و زیانێکی زۆریش بەر ئۆتۆمبێلی جۆری مارسیدیس دەکەوێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی فەرمی پۆلیسی هەولێر، لە لێکۆڵینەوەکاندا دەرکەوتووە شوفێری تۆیۆتاکەی وەزارەتی پێشمەرگە بەناوی (م. ٲ. م) ماددەی کحولی بەکارهێنابوو، 100% لە ڕووداوەکە کەمتەرخەم بووە، ئێستا بەپێی ماددەی 24ـی هاتووچۆ ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.
زانیاریی زیاتر: ئەو دوو سکیوریتییەی بەهۆی ڕووداوەکە گیانیان لەدەستداوە، پێش ڕووداوەکە لەگەڵ شوفێری مارسیدسەکە گفتوگۆی چوونە ژوورەوەیان بووە، بۆ ئەوەی ڕێگەی بدەن بچێتە نێو پڕۆژەکە، لەو کاتەدا شوفێری تۆیۆتاکەی وەزارەتی پێشمەرگە هاتووە و خۆی بە مارسدیسەکە کێشاوە و ئەو دوو سکویریتییەش بەرکەوتوون و گیانیان لەدەستداوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 3 خولەک لەمەوپێش
نوێترین زانیاری لەسەر مووچەی مانگی 10 و کاتی دابەشکردنی
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی لە گرووپەکانی وەتسئەپی چوارچێوەی هەماهەنگی دەردەکرێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەناردەی نەوتی کوردستان لە 190 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە جێگیر بووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

سوودانی لە گرووپەکانی وەتسئەپی چوارچێوەی هەماهەنگی دەردەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

دورستکردنی چەند ڕۆبۆتێک سەرنجی دنیای هونەری دیجیتاڵی بەلای خۆیدا ڕاکێشاوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕەنگی سپی هەوری بە ڕەنگی ساڵ دیاری دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

لە داهاتوویەکی نزیکدا هەرێمی کوردستان "شاتوو" هەناردەی دەرەوە دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش

پسپۆڕانی تەندروستی ئامۆژگاری خەڵکی دەکەن بگەڕێنەوە سەر بەکارهێنانی خواردنی ماڵەوە
7 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی لە گرووپەکانی وەتسئەپی چوارچێوەی هەماهەنگی دەردەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە زیقار 18 کەس بە تۆمەتی هەڕەشەی ئەلیکترۆنی و جادوو دەستگیرکران
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەدر زەنگی مەترسی لێدەدات؛ خیانەتێکی گەورە لە ئارادایە






