لەماوەی شەوێکدا مۆسکۆ زیاتر لە 650 درۆن ئاراستەی کیێڤ دەکات

شەیری بکە لە:
لەماوەی شەوێکدا مۆسکۆ زیاتر لە 650 درۆن ئاراستەی کیێڤ دەکات

دیمەنی دوای هێرشی درۆنی بۆسەر کیێڤ

ئاڤا نیوز

سەرەڕای دانوستانەکانی ئاشتی نێوانیان، ڕووسیا ژمارەیەکی یەکجاری درۆن و مووشەک ئاراستەی ئۆکراینا دەکات و بەهۆیەوە جارێکی دیکە ژێرخانی وزەی وڵاتەکە بە ئامانج دەگرێت.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: هێزی ئاسمانی ئۆکراینا ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو هێزەکانی ڕووسیا 653 دڕۆن و 51 مووشەکیان بەرەو ئۆکراینا هەڵداوە،لەو ژمارەیەدا ئۆکراینا توانیوویەتی 585 دڕۆن بخاتە خوارەوە.

زانیاریی بەدەستهاتوو: وەزارەتی وزەی ئۆکراینا ڕایگەیاند، لە ئەنجامی ئەم هێرشە ژێرخانی وزەی لە هەشت ناوچەی ئۆکراینا زیانی بەرکەوتووە و بەهۆیەوە کارەبای چەند ناوچەیەک لە کێیڤ پچڕاوە.

زانیاریی زیاتر: هەموو ئەمانە لەکاتێکدایە، لایەنی ڕووسی و ئۆکراینی بە جیا لە پەیوەندییدان لەگەڵ ئەمریکا بە ئامانجی ڕاگرتنی شەڕی نێوانیان و تاوتوێیکردنی پلانی ئاشتی.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ